"خانوه‌كه‌م وێرانه، بۆته كه‌لاوه، ئه‌و خێزانانه‌یشی له نزیكی شوێنه‌كه ده‌ژین كردویانه به شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك" خه‌لیل حه‌سه‌ن به‌وشێوه‌یه خانوه‌كه‌ی خۆی بینییه‌وه، دوای پێنج ساڵ له ئاواره‌یی و به‌جێهێشتنی ته‌له‌عفه‌ر.
خه‌لیل حه‌سه‌ن (49 ساڵ)، له‌رێی (كه‌ركوك ناو)ـه‌وه ده‌پرسێت؛ چۆن خانویه‌كی هاوشێوه بنیاتبنێته‌وه؟، له‌كاتێكدا ته‌نیا كاری ئه‌و فرۆشتنی سه‌وزه‌یه له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌كی بچوك و به ئه‌سته‌م بژێوی رۆژانه‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت.
ئه‌و هاوڵاتییه پێنج ساڵ له كه‌مپدا بوو، تا هه‌فته‌ی رابردوو به ناچاری بۆ زێدی خۆی گه‌ڕێنرایه‌وه، كاتێك له پڕ ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه ئاگاداری كردنه‌وه به بڕیاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق داده‌خرێت.
حكومه‌تی فیدراڵی عیراق، له‌چوارچێوه‌ی پلانێكدا هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ نه‌هێشتنی هیچ كه‌مپێكی ئاواره‌یی تا كۆتایی 2020، تائێستاش چه‌ندین كه‌مپ له نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی دیكه داخراون.
حه‌سه‌ن، كه شێواوی به روخساریه‌وه دیاره، ده‌ڵێت "نه‌ك دوباره بنیاتنانه‌وه‌ی، به‌ڵكو تواناى ئه‌وه‌م نییه داروپه‌ردوی خانوه روخاوهكهم لابده‌م،.. نازانم چی بكه‌م به‌ڵام چومه‌ته ماڵی ناسیاوێكمان تا شوێنیك بۆ له‌خۆگرتنی خۆم و خێزانه‌كه‌م بدۆزمه‌وه".
نه‌ك دوباره بنیاتنانه‌وه‌ی، به‌ڵكو تواناى ئه‌وه‌شم نییه داروپه‌ردوی خانوه روخاوهكهم لابده‌م
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و داخستنی كه‌مپه‌كانی عیراق، سه‌رباری ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌ڵێت پرۆسه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه‌یه و بێ فشاره، به‌ڵام نیگه‌رانی به‌شێك له رێكخراوه‌كانی لێكهوتهوه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له كۆتایی تشرینی یه‌كه‌مدا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و داوایكرد پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به خواستی خۆیان بێت و گره‌نتی هاوكاریكردنیان بكرێت.
رێكخراوێكی ئه‌وروپی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ (Euro-Mediterranean Human Rights Monitor)، له راپۆرتێكدا 4ی تشرینی دوه‌م بڵاویكرده‌وه، پلانی حكومه‌ت بۆ داخستنی كه‌مپه‌كان، ئاواره‌كان روبه‌روی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه و سه‌دان هه‌زار كه‌س بێ شوێنی مانه‌وه ده‌بن، به‌هۆی خاپوربونی خانوهكانیانهوه.
پێشتریش ئه‌نجومه‌نی نه‌رویجی بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، نیگه‌رانی له داخستنی كه‌مپه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان نیشاندا.
مریه‌م سه‌عید، له په‌نجاكانی ته‌مه‌نیدایه و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له‌مدواییه‌دا گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ ته‌له‌عفه‌ر، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند ساڵێك له ئاواره‌یی و مه‌ینه‌تی ژیانی خێوه‌ت.
ئه‌و ژنه ده‌ڵێت گه‌ڕانه‌وه‌ی هێنده‌ی تر نه‌هامه‌تییه‌كانی زیاتر كردون، به‌هۆی خراپی ئه‌و بارودۆخه‌ی خێزانه‌كه‌ی تێیدا ده‌ژین، چونكه ته‌نیا پشت به موچه‌ی خانه‌نشینی ده‌به‌ستن و به‌وه‌ش ناتوانن پێداویستییه‌كانیان دابینبكه‌ن.
"ئێمه وادهچینه وه‌رزی زستانه‌وه، خانوه‌كه‌مان به‌كه‌ڵكی نیشته‌جێبون نایه‌ت، به ته‌واوی سوتێنراوه، به هه‌موو ناوماڵ و ئامێره كاره‌باییه‌كانه‌وه، بۆیه كاتی گه‌ڕانه‌وه هه‌ندێك له دراوسێیه‌كان هاوكارییان كردم له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له ژوره‌كان و ده‌ستشۆره‌كه، به‌ڵام ناتوانم ته‌واوی خانوه‌كه نۆژهنبكهمهوه" مریه‌م به گریانه‌وه وای وت.
مریه‌م گله‌یی زۆری له حكومه‌ت هه‌یه و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پێویست بوو حكومه‌ت به‌رله‌وه‌ی ئاواره‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كه‌سانه بدۆزێته‌وه كه خانوه‌كانیان زیانی به‌ركه‌وتووه.. ره‌نگه له پشت ئه‌و هه‌نگاوه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی هه‌بێت كه لایه‌نی مرۆیی ژیانی ئاواره‌كانی تێپه‌ڕاندبێت".
هه‌ندێك له دراوسێیه‌كان هاوكارییان كردم له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژورێكی خانوه‌كه‌م
تائێستا وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران 10 كه‌مپی داخستووه، له به‌غدا و كه‌ربه‌لا هیچ كه‌مپێك نه‌ماوه، بڕیاره دوایین كه‌مپه‌كانی كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دینیش دابخرێن.
به‌پێی تۆماره‌كانی وه‌زاره‌ت له ته‌له‌عفه‌ر، ده‌یان خێزان له كه‌مپه‌كانی كه‌ربه‌لا، به‌غدا، هه‌ولێر، كه‌ركوك و توركیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به ویستی خۆیان و به هاوكاری وه‌زاره‌ت.
له وه‌زاره‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی 18 هه‌زار و 500 خێزان بۆ ته‌له‌عفه‌ر به فه‌رمی تۆماركراون، گومانده‌كرێت ژماره‌یه‌كه زیاتر و له ده‌وروبه‌ری 24 هه‌زار خێزاندا بێت، به‌وپێیه‌ی به‌شێكیان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا خۆیان تۆمارنه‌كردووه.
قاسم محه‌مه‌د شه‌ریف، قایمقامی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، سستی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كاندا به‌هۆی داگیركردنی خانوهكانیانهوه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی تره‌وه، به‌وپێیه‌ی هه‌زاران خانوی هاوڵاتیان له‌شه‌ڕی داعشدا زیانیان به‌ركه‌وت.
"خاوه‌نی ئه‌و خانوانه‌ی له شه‌ڕه‌دا زیانیان به‌ركه‌وت چونه خانوی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی تائێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ته‌له‌عفه‌ر"، به‌وته‌ی شه‌ریف، "به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی چونه‌ته خانوی ئاواره‌كان خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ن كه به ته‌واوی خاپور بون".
به‌وته‌ی قایمقام؛ 14 گوندی ناوچه‌كه به ته‌واوی خاپور بون.
قایمقامی ته‌له‌عفه‌ر ده‌رباره‌ی به‌ربه‌سته‌كانی دیكه‌ی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان وتی "نه‌بونی هه‌لیكار و پێنه‌دانی هیچ قه‌ره‌بویه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌و كه‌سانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه، له‌گه‌ڵ كه‌می خزمه‌تگوزاری" هۆكار بون.
ئاواره‌كانی ته‌له‌عفه‌ر له‌كاتی هێرشه‌كانی داعشدا رویانكرده ناوچه‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی عیراق، له نێویاندا نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و بابل، به‌شێكیشیان له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ركوك و ژماره‌یه‌كیان چونه توركیا؛ تائێستاش نزیك به نیوه‌ی ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ته‌له‌عفه‌ر، به‌دوری 69كم ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای موسڵ، له حوزه‌یرانی 2014دا كه‌وته ژێر ده‌ستی داعش و زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كه ده‌وروبه‌ری 225 هه‌زار كه‌س بون، به ناچاری ئاواره‌بون.