خوێندكارانی شنگال به ده‌ست خراپی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و كه‌می كاره‌باوه ده‌ناڵێنن، بۆیه زۆرینه‌یان سود له خوێندنی ئۆنلاین وه‌رناگرن.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، زۆرینه‌ی خوێندكارانی شنگال، له ده‌ستپێكی خوێندنی 2020-2021ـه‌وه به شێوازی ئۆنلاین، كه‌مترین كات توانیویانه به‌شداری وانه‌كانیان بكه‌ن و به‌شێكیشیان به‌وهۆیه‌وه خوێندنی ئه‌مساڵی دواخستووه.
خوێندنی كوردی له شنگال، سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له‌مساڵدا بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا نه‌چونه‌ته‌وه خوێندنگه و بڕیاردراوه به ئۆنلاین پرۆسه‌ی خوێندن ته‌واو بكه‌ن.
"ماوه‌یه‌كه هه‌ر به‌یه‌كجاری وازم له خوێندنی ئۆنلاین هێناوه، چونكه بێزاربوم له سایته‌كه‌ی په‌روه‌رده؛ دوو خولهك ده‌كرێته‌وه و كاتژمێرێك راده‌وه‌ستێت به‌هۆی خراپی ئینته‌رنێته‌وه" عامر كم‌و ره‌شۆ وای وت، هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ بۆ ئه‌و زۆر گرنگه و خوێندكاری به‌شی زانستی 12ی ئاماده‌ییه.
ماوه‌یه‌كه به یه‌كجاری وازم له خوێندنی ئۆنلاین هێناوه
له ده‌ستپێكی خوێندنه‌وه، عامر چه‌ند په‌ڕه‌یه‌كی له كتێبه‌كانی ته‌واو كردووه، "هیچ سودێكم له خوێندنی ئۆنلاین نه‌بینیووه و ئه‌گه‌ر وابڕوات ئه‌مساڵ ده‌رناچم".
عامر له كۆمه‌ڵگه‌ی بۆركه سه‌ر به قه‌زای شنگال نیشته‌جێیه، له ناوچه‌كه‌ی ئه‌واندا هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت زۆر خراپن، كاره‌باش زوو زوو ده‌بڕێت، له 24 كاتژمێردا به‌وته‌ی ئه‌و؛ ته‌نیا شه‌ش بۆ حه‌وت كاتژمێر كاره‌با هه‌یه، جگه له‌وه‌ی ده‌یان كه‌س به‌هۆی نه‌بونی توانای داراییه‌وه ناتوانن هێڵێكی باشی ئینته‌رنێت بكڕن و مانگانه به‌شداری بكه‌ن.
ئه‌و خوێندكاره داواكاره چیتر كات به فیڕۆ نه‌درێت، لێپرسراوانی په‌روه‌رده بڕیاربده‌ن و خوێندكارانی شنگال بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ناو هۆڵه‌كانی خوێندن.
زۆربه‌ی ناوچه‌كانی شنگال، دوای چه‌ند ساڵێك له جه‌نگی داعش، هێشتا وێرانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ن و كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاری وه‌ك پێویسته نهخراونهتهوهگهڕ.
ڤیدیۆ:: عامر كم‌و ره‌شۆ، خوێندكاری 12ی ئاماده‌یی له شنگال له‌رێی (كه‌ركوك ناو)وه باس له‌كێشه‌كانی خوێندنی ئۆنلاین ده‌كات
"خوێندنی ئونلاین زۆر كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه، ناتوانین وه‌ك پێویست سودی لێوه‌ربگرین، زیاتر له دوو مانگه ده‌ستمان به خوێندن كردووه كه‌چی هێشتا دوو به‌شی كتێبه‌كانمان ته‌واو نه‌كردووه له‌كاتێكدا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی تر ده‌گه‌ینه كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م" رێزان خودێدا موراد، كچه خوێندكاری 12ی وێژه‌یی وای وت.
رێزان زیاتر پشت به مه‌لزه‌مه و توانای خۆی ده‌به‌ستێت له خوێندنی ئه‌مساڵدا، نه‌ك به‌شداری له خوێندنی ئۆنلایندا، "هێڵی ئینته‌رنێت زۆر خراپه و خه‌ڵكیش توانای ئه‌وه‌ی نییه هه‌فتانه یان مانگانه كارتی ئینته‌رنێتی بێ‌سنور و خێرا بكڕێت".
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سه‌ره‌تا ده‌رگای خوێندنگه‌كانی به‌روی خوێندكارانی پۆلی یەك و دووی بنەڕەتی و 12 ئامادەییدا كرده‌وه، به‌ڵام دوای زیادبونی توشبوانی كۆرۆنا بڕیاریدا تا یەكی كانونی یەكەم پرۆسەی خوێندن بۆ ئه‌و سێ قۆناغه‌ش له ناو پۆلدا رابگیرێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی په‌روه‌رده‌ی شنگال بۆ (كه‌ركوك ناو)، زیاتر له هه‌زار و 200 خوێندكار و مامۆستا توشی كۆرۆنا بون له‌كاتی ده‌وامی پۆله‌كانی یه‌ك و دووی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی.
ته‌نیا سه‌دا 10ی خوێندكاره‌كانمان له خوێندنی ئۆنلایندا به‌شداربن
كه‌مال حه‌سه‌ن، به‌رێوه‌به‌ری ئاماده‌یی سه‌ركه‌وتن له قه‌زای شنگال به (كه‌ركوك ناو )ی وت "له خوێندنی ئه‌مساڵدا 250 خوێندكارمان هه‌یه و به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی ئێمه ته‌نیا سه‌دا 10ی خوێندكاره‌كانمان له خوێندنی ئۆنلایندا به‌شداربن و ئه‌وانیتر به یه‌كجاری له خوێندن دابڕاون".
ئه‌و مامۆستایه به‌شێك له هۆكاره‌كانی بۆ هه‌ژاری و نه‌بونی توانای دارایی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌وپێیه‌ی زۆرینه‌ی خوێندكاران ناتوانن هێڵی باش و خێرای ئینته‌رنێت دابینبكه‌ن، جگه‌له‌وه‌ی ده‌یان گوند و كۆمه‌ڵگه‌ی شنگال یان ئینته‌رنێتیان نییه یان هێنده هێڵه‌كه لاوازه ناتوانن مه‌سنجه‌ریش بكه‌نه‌وه نه‌ك وێبسایتی خوێندنی ئۆنلاین.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌ر خوێندكارێك ناو و وشه‌ی نهێنی پێداوه تا له‌رێی ئه‌كاونتێكی تایبه‌ت به خۆیه‌وه بچێته نێو وێبسایتی خوێندنی ئۆنلاین كه وه‌زاره‌ت دروستیكردووه.
مامۆستا كه‌مال ده‌ڵێت ئه‌وانیش هێنده‌ی خوێندكاره‌كان به‌ده‌ست خوێندنی ئۆنلاینه‌وه ده‌ناڵێنن، روبه‌ڕوی چه‌ندین كێشه بونه‌ته‌وه به‌هۆی خراپی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه، بۆیه چاره‌سه‌ر دابینكردنی ئینته‌رنێتی باش و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌یه بێبه‌رانبه‌ر بۆ خوێندكاران یان كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگه‌كان به ره‌چاوكردنی خۆپارێزی له كۆرۆنا.
لە سنوری په‌روه‌رده‌ی شنگال سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان، 32 هەزارو 600 خوێندکار هەن، لەگەڵ 12 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر.
شه‌هاب ئه‌حمه‌د یونس، جێگری به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال –سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم- به(كه‌ركوك ناو)ی وت "به فه‌رمی داوامانكردووه خوێندنی ئۆنلاین بۆ شنگال هه‌ڵبگیرێت، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رناگرێت و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له خوێندكاران ئه‌و سیسته‌مه به‌كارده‌هێنن".
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد له به‌رنامه‌یاندایه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كاندا، جارێكی‌تر ده‌رگای خوێندنگه‌كان له شنگال بكه‌نه‌وه، چونكه هێڵی ئینته‌رنێت له ناوچه‌كه باش نییه و خوێندكارانیش ئه‌و توانا داراییه‌یان نییه مانگانه كارتی ئینته‌رنێت بكڕن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره سه‌ره‌تای كانونی یه‌كه‌می 2020، جارێكی‌تر بڕیار له باره‌ی خوێندنه‌وه بدات؛ له نێوان كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگه‌كان یان به‌رده‌وامیدان به ئۆنلاین، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هێشتا ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له عیراق و هه‌رێم رۆژانه دوو هه‌زار كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌یان كه‌س به‌وهۆیه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن.