یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه)، ناوه‌ندی قه‌زای شنگال به‌جێده‌هڵێت و ژماره‌یه‌ك له باره‌گاكانی راده‌ستی هێزه عیراقییه‌كان ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سوپا.
شه‌ڕڤانانی یه‌به‌شه، له چه‌ند رۆژی رابردودا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له باره‌گا و بازگه‌كانی ناوشاری شنگال به‌ره‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زاكه ده‌ستپێكردووه، دوای گه‌یشتنی هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی.
ئه‌و هێزه‌ی پۆلیسی فیدراڵی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، كە ژمارەیان لەسەروی دوو هەزار كەسە، 19ی تشرینی دوه‌م له كه‌ركوكه‌وه ره‌وانه‌ی شنگال كران، تا دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوه‌ندی قه‌زاكه وه‌ربگرن.
هه‌ڤاڵ تێكۆشه‌ر، له یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه) به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێستا هیچ هێزێكمان له‌ناوشاردا نه‌ماوه، به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان ئێمه و سوپا له ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌مێنینه‌وه، تا كاتی رێككه‌وتنی دوه‌م".
له رێككه‌وتنی دوه‌مدا هێزه‌كانی شنگال تاوتوێی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی بازگه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن.
"له‌به‌رانبه‌ر جێگیربونی هێزه‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ی شار، ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی یه‌به‌شه له چوارچێوه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا داده‌مه‌زرێن".
هه‌ڤاڵ تێكۆشه‌ر ده‌ڵێت ئه‌وان هێزێكی عیراقیین و به‌رێكه‌وتن هه‌ندێك شوێنیان راده‌ستی سوپای عیراق كردووه.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، جگه له پۆلیسی فیدراڵی زیاتر له پێنج هێزی چه‌كداری جیاواز له شنگال هه‌ن له نێویاندا حه‌شدی شه‌عبی، یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه)، پۆلیسی ناوخۆیی، ئاسایش، سوپای عیراق و پێشمه‌رگه‌ی ئێزیدخان.
خودێدا چوكی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ له شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌موو بازگه‌كان وه‌ك خۆیان ماون، به‌ڵام له سه‌ره‌تای مانگی تازه‌وه پۆلیسی فیدراڵی ئه‌منیه‌تی ناوشار وه‌ده‌گرێت، بۆیه سوپا و هێزه‌كانی دیكه ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی شار".
هێشتا له‌ناوشار هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئاسایشی ئێزیدخان سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و هێزه‌كانی حه‌یده‌ر شه‌شۆ له باره‌گاكانیاندا ماونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێده‌كرێت ئه‌وانیش بچنه ده‌ره‌وه‌ی شار، به‌وته‌ی خودێدا چوكی.
ئه‌و گۆڕانكارییه دوای نزیكه‌ی مانگێك دێت له رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، كه تشرینی یه‌كه‌می 2020 واژۆكرا بۆ پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی نوێ و رێكخستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زای شنگال.
ئه‌و رێككه‌وتنه به‌شێك له ئێزیدییه‌كانی ناو شنگال، به تایبه‌ت لایه‌نگر و هێزه‌كانی نزیك له په‌كه‌كه، پێی قایل نین و زیاد له جارێكیش خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداوه.
حه‌سۆ ئیبراهیم، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شنگال–به نزیك له په‌كه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێن- به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هیچ شوێنێك راده‌ستناكه‌ین و ئاسایشی ئێزیدخان له شوێنی خۆیاندا ده‌مێننه‌وه، تائێستا باسی ده‌ركردنی ئاسایش نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر داواشبكرێت پابه‌ند نابین، چونكه كاتێك سوپا له شنگال نه‌بوو، ئه‌وان ناوشاره‌كانیان پاراست".
ئاسایشی ئێزیدخان، له دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال له‌ژێر ده‌ستی داعش، بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوشار و ناحیه‌كانی شنگال پێكهێنراون و ژماره‌یان زیاتر له هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت.
قه‌زای شنگال، به‌دوری 120كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ و له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وایه، به‌ڵام ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.