ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه‌كانی شنگال، جڤاتێكی نوێی ئێزیدی پێكده‌هێنن كه ئه‌ندامه‌كانی له‌لایه‌ن دانیشتوانی قه‌زاكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، به ئامانجی گه‌یاندنی داواكاریی هاوڵاتیان به لێپرسراوان و چاودێری كاره‌كانی حكومه‌ت.
ئه‌و جڤاته نوێیه‌ی ئێزیدی، سێشه‌ممه 1ی كانونی دوه‌می 2020 له مه‌زارگه‌ی شه‌ره‌فه‌دین راگه‌یه‌ندرا، به‌به‌شداری سه‌رۆك عه‌شیره‌ت، پیاوانی ئایینی، كه‌سایه‌تیی سیاسی و ئه‌منی شنگال، له نێویاندا ئه‌و كه‌سانه‌ی مانگی رابردوو ناڕهزایییان دژی شێوازی دانانی بابه‌شێخ نیشاندا و تائێستاش دانیان به میری ئێزیدییاندا نه‌ناوه.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی ئێزیدخان و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی جڤاته‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت ئه‌و جڤاته له پێش 2014ـه‌وه داوای دامه‌زراندنی ده‌كه‌ن، تا وه‌ك په‌رله‌مانێكی ئێزیدی چاودێری كاره‌كانی حكومه‌ت بكات و ده‌نگیان بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام لێپرسراوانی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان و ئێزیدییه‌كانی شێخان، گرنگییان به‌و داواكارییه نه‌دا، بۆیه خۆیان جڤاتهكهیان دامه‌زراند.
جڤاته‌كه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی دامه‌زراندنیدا، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی كردوه بۆ دانانی پلان و چۆنیه‌تی ده‌ستبه‌كاربون.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ ده‌ڵێت جڤاتی نوێی ئێزیدی 60 ئه‌ندامی ده‌بێت، بهجۆرێت به پێنج هه‌زار هاوڵاتی شنگال یه‌ك ئه‌ندام نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات و ده‌كرێت به زیادبونی دانیشتوانیش ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كان زیاد بكرێن، له‌و ژماره‌یه 10 تا 15 ئه‌ندامی بۆ ژنانه، هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیش تا مانگێكی دیكه له‌لایه‌ن دانیشتوانی شنگاله‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و دواتر له ناو ئه‌واندا، به ده‌نگدان سه‌رۆك و جێگرانی سه‌رۆكی جڤات دیاریده‌كرێن.
دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و جڤاته، له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی به‌ره‌ی ناڕازی بون، له نێویاندا قاسم شه‌شۆ، دوای ئه‌وه‌ی وازی له فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامێتی پارتی دیموكراتی كوردستانیش هێنا.
"ئه‌و جڤاته، دوای ده‌ستبه‌كاربونیان بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر میری ئێزیدییان و بابه‌شێخی نوێ ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر به زۆرینه‌ی ده‌نگ رازی بون ئه‌وا دان به میر و بابهشێخدا ده‌نێین، ئه‌گه‌رنا به فه‌رمی رهتیاندهكهینهوه" به‌وته‌ی حه‌یده‌ر شه‌شۆ.
ناڕازییه‌كانی شنگال، به عه‌شیره‌ت و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانیشه‌وه، به‌شێوازی دانانی عه‌لی ئه‌لیاس، وه‌ك بابه‌شێخ قایل نین و تائێستا دانیان به حازم ته‌حسین به‌گ –دا نه‌ناوه وه‌ك میری ئێزیدییان، به‌هۆی "ده‌ستتێوه‌ردانی حزبی و پشتگوێخستنی" رای ئه‌وانه‌وه له‌هه‌ردوو پرۆسه‌كه‌دا.
حه‌سه‌ن خیرۆ میرزا، روشنبیر و به‌شداربوی كۆبونه‌وه‌ی راگه‌یاندنی جڤاتی نوێی ئێزیدی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "حكومه‌ت و رێكخراوه‌كان سه‌ریان لێشێواوه، نازانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێ بكه‌ن له‌ناو ئێزیدییه‌كاندا..، بۆیه بهدهستبهكاربونی ئه‌و جڤاته كاره‌كان زۆر ئاسان ده‌بن، چونكه جڤاته‌كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ئێزدییه‌كانی شنگال ده‌كات".
ده‌زگای به‌رێوه‌بردنی ئێزیدییان له جڤاتی روحانی و سه‌رۆكی جڤات (میر)، بابه شێخ، شێخی وه‌زیره و سه‌رۆكی قه‌والان پێكهاتوون، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له ده‌زگاكه‌دا ئه‌ندامن و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌و پێكهاته‌یه ده‌رده‌كه‌ن.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ ده‌ڵێت "جڤاته‌كه دوره له‌بابه‌تی سیاسی، دژی هیچ حزبێك نییه و ته‌نیا ئامانجیان خزمه‌تكردنی قه‌زای شنگاله".
زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ئێزیدی ده‌كه‌ونه هه‌ریه‌ك له قه‌زای شێخان (له باكوری موسڵه و له‌روی ئیدارییه‌وه سه‌ر به هه‌ولێره و لالشی تێدایه) و له‌گه‌ڵ قه‌زای شنگال (120كم خۆرئاوای موسڵ و له‌روی ئیدارییه سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه).