میرزا حه‌سه‌ن عه‌لی، پزیشك و چالاكوانی كاری مرۆیی ناو و وێنه‌ی ده‌خرێته سه‌ر پولی پۆسته له وڵاتی ئه‌رمینیا، وه‌ك رێزلێنانێك له به‌رانبه‌ر هاوكاریكردنی هاوڵاتیانی ئێزیدی قوربانی ده‌ستی داعش.
له مه‌راسیمێكدا له یێریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیا، 8ی كانونی یه‌كه‌می 2020، پولی پۆسته به ناو و وێنه‌ی میرزا حه‌سه‌ن بڵاوكرایه‌وه.
میرزا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ده‌ستنیشانكردنی من تا ناو و وێنه‌م بخرێته پولی پۆسته، له‌سه‌ر بنه‌مای كار‌و چالاكییه‌كانم بوون بۆ هاوكاریكردنی كوردانی ئێزیدی له دوای هێرشه‌كانی داعش".
میرزا حه‌سه‌ن عه‌لی، بە میرزا دینایی ناسراوە، لە ساڵی 1973 لە ناحیەی خانه‌سۆری سه‌ر به قه‌زای شنگال لەدایكبووە، كۆلێژی پزیشكی له موسڵ و ئه‌وروپا خوێندووه و ئێستا له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی.
"من به‌شداربوم له هاوكاریكردنی سه‌دان ژن و منداڵی ئێزیدی و رزگاركردنیان له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش، له‌رێی رێكخراوه‌كه‌مان و به پاڵپشتی هاوكاریی مرۆیی و پزیشكی ئه‌ڵمانیا" به‌وته‌ی دینایی.
میرزا دینایی ساڵی 2007 رێكخراوی "پردی ئه‌سمانی عیراق"ی دروستكرد، له‌وكاته‌وه هاوكاریی و چاره‌سه‌ری منداڵی بریندار و نه‌خۆش لەسه‌ر ئاستی زۆرینه‌ی پارێزگاکانی عیراق ده‌كات.
دانانی ناو و وێنه‌ی ئه‌و پزیشكه له‌سه‌ر پولی پۆسته، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی دەستپێشخەری ئۆرۆرا-ی ئەرمینییەوە رێكخراوه.
له‌سه‌ر پولی پۆسته‌كه، جگه له دانانی ناو و وێنه‌ی دكتۆر میرزا، نوسراوه "بۆ هەستانەوەی مرۆڤایەتی پشتگیری لە ناوەندی ئۆرۆرا بکەن".
میرزا دینایی ده‌ڵێت به‌های ئه‌و پوله 350 درهەمی ئەرمینییه (865 دیناری عیراقی)، زیاتر له 12 هه‌زار هەزار دانەی له‌لایه‌ن چاپەمەنی کارتۆری فەرەنسییه‌وه لێ چاپكراوه و ئاڵا مینگالیۆڤا، له ناوه‌ندی ده‌ستپێشخه‌ری ئۆرۆرا دیزاینی كردووه.
(كه‌ركوك ناو) ساڵی 2019 له به‌شی (چیرۆكی من)، چیرۆكی هاوكارییه‌كانی میرزا دینایی بۆ هاوڵاتیانی ئێزیدی و به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانی له زمانی خۆیه‌وه گێڕایه‌وه،
ساڵی رابردوو میرزا حەسەن (دینایی)، خەڵاتی ساڵانەی ئۆرۆرای بۆ هۆشیارکردنەوەی مرۆڤایەتی بەدەستهێنا، خه‌ڵاتەكە كە بڕەكەی ملیۆنێك دۆلاره، ساڵانە بەو كەسانە دەبەخشرێت كە لە بواری مرۆڤایەتیدا هەنگاوی گەورەیان ناوە.