عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆی عیراق پێشنیازیكردووه ئاسایشی ئێزیدخان بخرێنه سه‌ر هێزه‌كانی فیدراڵی، كه تائێستا ئاماده‌نین ناوشاری شنگال بهجێبهێڵن.
ئه‌و پێشنیازه‌ی وه‌زیری ناوخۆ له سه‌ردانه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه 13ی كانونی یه‌كه‌می 2020دا هات بۆ شنگال، به ئامانجی تاوتوێی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان.
ناتق عه‌لو ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی راگه‌یاندنی پۆلیسی قه‌زای شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت، وه‌زیری ناوخۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كردووه بۆ گفتوگۆی ئه‌منیه‌تی شار و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه، له نێویاندا دۆسیه‌ی ئاسایشی ئێزیدخان.
"وەزیری ناوخۆ بژاردەیەکی بۆ ئاسایشی یه‌به‌شه داناوە، كه بخرێنه سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی عیراق یان حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مه‌ش ده‌خرێته به‌رده‌م لێپرسراوانی ئه‌و هێزه به ئامانجی رێككه‌وتنی كۆتایی" به‌وته‌ی ناتق عه‌لو.
لێپرسراوی راگه‌یاندنی پۆلیسی شنگال وتی وه‌زیری ناوخۆ جه‌ختیكردۆته‌وه ته‌نیا پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ له‌ناوشاردا ده‌مێننه‌وه.
ئاسایشی ئێزیدخان، له دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال له‌ژێر ده‌ستی داعش بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوشار و ناحیه‌كانی شنگال پێكهێنراون، ژماره‌یان زیاتر له هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت و سه‌ر به یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه)ـن.
حەسۆ ئیبراهیم، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شنگال –به‌ناوی یه‌به‌شه‌وه قسه ده‌كه‌ن- به (کەرکوک ناو)ی وت "ئه‌و بژارده‌یه‌ی وه‌زیری ناوخۆمان پێباشه، به مه‌رجێك ئاسایش له‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كه‌دا بمێننه‌وه، ئیتر لاریمان نییه بخرێنه سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی یان حه‌شدی شه‌عبی، چونكه لای ئێمه موچه گرنگ نییه به‌ڵكو پێداگری له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان له‌ناوشاردا ده‌كه‌ین".
هێشتا به‌ره‌سمی پێشنیازه‌كه‌ی وه‌زیر به ئاسایشی ئێزیدخان نه‌گه‌یشتووه و به‌وته‌ی حه‌سۆ ئامانجی ئه‌وانیش رێككه‌وتنی كۆتایی و چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌یه.
له هه‌فته‌كانی رابردودا زیاد له جارێك خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌یان هاوڵاتی شنگال دژی بڕیاری ده‌ركردنی ئاسایشی ئێزیدخان له‌ناوشاردا به‌ڕێوه‌چووه.
ئه‌و بڕیاره‌ش دوای ئه‌وه‌هات پۆلیسی فیدراڵی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ ره‌وانه‌ی ناوه‌ندی شنگال كرا و له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێردا، هێزه‌كانی تر له نێویاندا یه‌به‌شه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار كران.
ڤیدیۆ: خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دژی ده‌ركردنی ئاسایشی ئێزیدخان له‌ناوه‌ندی شنگال / كانونی یه‌كه‌می 2020/ كه‌ركوك ناو
لێپرسراوی راگه‌یاندنی پۆلیسی شنگال ده‌ڵێت ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیر بۆ كۆتاییهاتنی كێشه‌كان بووه تا قۆناغی دوه‌می رێككه‌وتنه‌كه بۆ پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی نوێ جێبه‌جێبكرێت، جگه له‌وه‌ش تاوتوێی دۆسیه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و داخستنی یه‌كجاری كه‌مپه‌كان كراوه.
رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، تشرینی یه‌كه‌می 2020 واژۆكرا بۆ پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی نوێ و رێكخستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زای شنگال.
هه‌ر یه‌كشه‌ممه 13ی كانونی یه‌كه‌می 2020، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عیراق له پشكی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف سه‌ردانی شنگالیان كرد، بۆ وه‌رگرتنی داواكاری خه‌ڵك و به‌دواداچونی كێشه‌ی فه‌رمانگه حكومییه‌كان.
خال عه‌لی، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هاتنی ئه‌و شانده بۆ گوێگرتن له خه‌ڵك و فه‌رمانگه‌كان بوو، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك داواكارییان پێداون تا له‌رێی په‌رله‌مانه‌وه كاری جددی بۆ بكه‌ن و ده‌نگی خه‌ڵك به ئه‌مانه‌ت بگه‌یه‌نن".
قه‌زای شنگال، به‌دوری 120كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ و له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وایه، به‌ڵام ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.