زانكۆی كه‌ركوك، له توانایدا نییه جێگه و هۆڵی خوێندن بۆ هه‌موو خوێندكاره‌كانی دابینبكات، دوای ئه‌وه‌ی به‌راورد به ساڵانی رابردوو سێ هه‌زار خوێندكار زیاتری وه‌رگرت.
بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021، زانكۆی كه‌ركوك هه‌شت هه‌زار و 771 خوێندكاری وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له 18 ساڵی رابردوودا، به‌پێی ئاماره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بۆ (كه‌ركوك ناو).
سه‌باح ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "جگه له‌و هه‌شت هه‌زار و 771 خوێندكاره‌ی وه‌رگیراون هێشتا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی سێیه‌م نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌یه نزیكه‌ی 300 خوێندكاری دیكه له زانكۆ وه‌ربگیرێن".
به‌هۆی قه‌یرانی كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینه‌وه حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا خوێندكارانی ئاماده‌یی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی سێیه‌میش ئه‌نجامبده‌ن.
"ئێمه فشاری زۆرمان له‌سه‌ره، كێشه‌ی كه‌می بینا و بچوكی به‌شه‌كانمان هه‌یه" سه‌باح ئه‌حمه‌د وای وت.
له ساڵی خوێندنی 2019-2020دا رێژه‌ی وه‌رگرتن كه‌متر بووه كه پێنج هه‌زار و 358 خوێندكار بون.
سه‌رۆكی زانكۆ ده‌ڵێت به‌هۆی زیادبونی ژماره‌ی دانیشتوانی كه‌ركوكه‌وه ساڵانه فشار له‌سه‌ر ئه‌وان زیاتر ده‌بێت، وتی "به‌هۆی نه‌بونی جێگه‌وه ئێستا چوار كۆلێژمان له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كانی انكۆ ده‌وام ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌وته‌ی سه‌باح ئه‌حمه‌د، تائێستا هیچ بودجه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی بینای كۆلێژ و ته‌رخانكردنی شوێنی دیكه ته‌رخاننه‌كراوه.
6ی كانونی یەكەمی 2020 دەوامی زانكۆ و پەیمانگەكانی عیراق دەستیانپێكرده‌وه، به جۆرێك وانە تیۆرییەكان بە شێوەی ئۆنلاین و پراكتیكییەكان لەناو پۆلدا ده‌خوێنرێن، ئەوەش بە رچاوكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی له كۆرۆنا.
سه‌رۆكی زانكۆ ده‌ڵێت "بەردەوام لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵاوە فشارمان لەسەره بۆ وەرگرتنی خوێندكار لە بەشەكانی پزیشكی، پزیشكی ددان، دەرمانسازی و پەرستیاری".
پێشتر 171 كه‌س له كۆلێژی پزیشكی وه‌رگیراوه و ئێستا بۆته 258 كه‌س، له په‌رستیاری پێشتر 121 خوێندكار هه‌بوه و ئێستا گه‌یشتۆته 210 خوێندكار.
زانكۆی كه‌ركوك له‌رێی په‌رله‌مانتارانی پارێزگاكه‌وه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی بودجه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان ده‌ده‌ن.
له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌و زانكۆیه به‌هۆی له‌خۆگرتنی خوێندكارانی زانكۆكانی دیكه، بۆ نمونه‌ی وه‌رگرانی 50 هه‌زار خوێندكاری موسڵ له‌كاتی شه‌ڕی داعشدا، توانی خه‌ڵاتی ئۆسكاری 2019ی خوێندنی باڵا به‌ده‌ستبهێنێت، وه‌ك باشترین زانكۆی ئاسیایی له بواری پاڵپشتی و هاوكاری خوێندكاران‌دا.
سه‌باح ئه‌حمه‌د وتی له‌مساڵدا خوێندن به ئه‌لیكترۆنییه بۆیه گرفته‌كان به زه‌قی ده‌رناكه‌ون، ئه‌گه‌ر ته‌واوی خوێندكاره‌كان له‌ناو هۆڵه‌كاندا ده‌وامبكه‌ن ئه‌وكاته روبه‌ڕوی كێشه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بنه‌وه.
هه‌ر بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 نزیكه‌ی 600 خوێندكاری كه‌ركوك له زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراون.
زانکۆی که‌رکوک له ساڵی 2003دا دامه‌زراوه، سه‌ره‌تا له چوار کۆلێژ پێکهاتبوو، ئێستا زیاتر له 16 کولێژ و به‌شی جیاواز له‌خۆده‌گرێت.