كارگه‌ی چیمه‌تۆی كه‌ركوك له له‌یلان، هێشتا فلته‌ری بۆ دانه‌نراوه و دوكه‌ڵی زۆر به ناوچه‌كه‌دا بڵاوده‌كاته‌وه، سه‌رباری چه‌ند جارێك به‌ڵێنی لێپرسراوانی كارگه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی شوباتی 2021 فلته‌ر بۆ كارگه‌ی چیمه‌نتۆی كه‌ركوك له ناحیه‌ی له‌یلان دانه‌نراوه، كه بۆته هۆی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان و پێشتریش خۆپیشاندانی لێكهوتهوه.
عه‌لی عه‌بدولره‌حمان، رێكخه‌ری یه‌كێك له گردبونه‌وه ناڕه‌زاییه‌كان دژی كارگه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "مۆڵه‌تی سێ مانگمان به كارگه‌كه دا تا فلته‌ر دابنێت به‌ڵام هێشتا چاره‌سه‌ری كێشه‌كه نه‌كراوه، وه‌ك پێشتریش هۆشداریمان پێداون، كێشه‌كه هه‌روا بمێنێته‌وه ئێمه هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت".
دوایین گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی دانیشتوانی له‌یلان له 18ی كانونی دوه‌می 2021 بوو دژی پیسبونی ژینگه و بڵاوبونه‌وه‌ی دوكه‌ڵی زۆری كارگه‌ی چیمه‌نتۆی كه‌ركوك.
"هه‌ڵوێستی داهاتومان ئه‌وه‌یه به فشاری مه‌ده‌نی كارگه‌كه داده‌خه‌ین" به‌وته‌ی عه‌لی.
دانیشتوانی له‌یلان، جگه له مه‌رجی دانانی فلته‌ر، داوایانكرد كارگه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر دار له ناوچه‌كه‌دا بڕوێنن وه‌ك قه‌ره‌بویه‌ك بۆ پیسكردنی ژینگه.
محەمەد عەدنان، دانیشتوی لەیلان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بارودۆخه‌كه‌یه وه‌ك خۆیه‌تی و هیچ نه‌گۆڕاوه، پێموایه گوێ به ناڕەزایهتی خەڵك ناده‌ن، بۆیە گرنگە بیر لە ڕێگەچارەی تر بكرێتەوە، چونكە بارودۆخەكە وەها بێت لە هاویندا به‌هۆی دوكه‌ڵه‌وه دەخنكێین".
كارگەكە فلتەری دوکەڵی نییە، لە كونی كارەگەكەوە پاشماوەكان تێكەڵ بە ژینگە دەبن و رۆژانەش دوكەڵهكهی ناوچەكەی داپۆشیووە.
پێشتر لێپرسراوانی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی كه‌ركوك راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ناڕازی قسه‌یان كرد و له‌رێی (كه‌ركوك ناو)یشه‌وه به‌ڵێنیاندا به دانانی فلته‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن.
كارگەی چیمەنتۆی كەركوكی سنوردار كە بە كارگەكەی لەیلانیش ناودەبرێت، دەكەوێتە بەشی باشوری خۆرهەڵاتی ناوەندی شاری كەركوك و مێژوی دروستكردنی بۆ سەرتای هەشتاكانی سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوە، ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی دەگاتە دوو ملیۆن تۆن.