كۆمپانیای نه‌وتی باكور، پرۆسه‌ی روخاندنی خانوه‌كانی گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه‌ی شاری كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راده‌گرێت، ئه‌وه‌ش دوای سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایی و ده‌ستتێوه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی عیراق.
هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌و كۆمپانیایه به پاساوی زیاده‌ڕۆیی هۆشداری دا به 280 ماڵی نیشته‌جێی ناوچه‌ی موسهییهجهی گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه، تا خانوه‌كانیان چۆڵبكه‌ن و له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه بڕوخێنرێن.
ئه‌و پرۆسه‌یه ناڕه‌زایی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی به‌دواداهات و به‌هۆی دروستبونی مشتومڕیشهوه دوو هاوڵاتی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران، ژن و پیاوێك، كه دواتر به كه‌فاله‌تی 15 ملیۆن دینار ئازادكران.
له چه‌ند رۆژی رابردودا ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی عیراق، به تایبه‌ت له پشكی كه‌ركوك، ده‌ستتێوه‌ردانیان كرد و به‌وته‌ی ئه‌وان، پرۆسه‌ی روخاندنی خانوه‌كان تا گفتوگۆی زیاتر و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه، راگیراوه.
به یه‌قینه‌وه رێگه به پرۆسه‌ی روخاندنی ئه‌و خانوانه ناده‌ین
رێبوار ته‌ها، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له په‌رله‌مانی عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "داوامان لەبەڕێوبەری كۆمپانیای نەوتی باكور كردووە ئەم پرۆسەیە ڕابگرێت، لەئایندەیەكی نزیكیشدا قسەی جددی لەگەڵ وەزارەتی نەوت ده‌كه‌ین ئه‌م هەنگاوانە دوابخەن، تا ئەوكاتەی حكومەتێكی دادپەروەر بێتە كایەوە و چارەسەرێكی شایستە بۆ ئەم ماڵانە بدۆزێتەوە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له پشكی كه‌ركوك ده‌ڵێت هه‌وڵده‌ده‌ن ماڵه‌كان له‌هه‌مان جێگه‌ی خۆیاندا بمێننه‌وه، چونكه حكومه‌ت ناتوانێت قه‌ره‌بویان بكاته‌وه و "ئیداره‌ی ئێستای كه‌ركوك ئیداره‌یه‌كی نادادپه‌روه‌ره".
به‌وته‌ی رێبوار ته‌ها مێژوی ئه‌و كێشه‌یه بۆ 17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌و بڕوایه‌دانین كۆمپانیاكه ئێستا پێویستی به زه‌وییه‌كانی هه‌بێت، بۆیه ده‌توانێت چه‌ندین ساڵی دیكه‌ش چاوه‌ڕێبكات، ئه‌گه‌رنا "به یه‌قینه‌وه رێگه به پرۆسه‌ی روخاندنی ئه‌و خانوانه ناده‌ین".
ئەو خێزانانە لە دوای ساڵی 2003 و لەلایەن حزبە كوردییەكانەوە زەوییەكانیان بەسەردا دابەشكراوە و كردویانە بە خانوو، چەند ساڵێكە كۆمپانیای نەوتی باكور داوای دەكاتەوە، چونكە موڵكی ئەوانە.
به‌پێی په‌یامێكی به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكرده‌وه، پرۆسه‌ی روخاندنی خانوه‌كانیان راگیراوه و دڵنیایی به هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌دات "بێ بونی چاره‌سه‌رێك له شوێنه‌كانیان ده‌رناكرێن".
شه‌مسه ره‌حیم، ئافره‌تێكی به ته‌مه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه و دوای به‌ڵێن و سه‌ردانی په‌رله‌مانتارانیش هێشتا به گومانه و ده‌ترسێت "جارێكی‌تر پۆلیس بێته‌وه گیانمان".
"با دهستوبردێك بكه‌ن و زه‌ویمان پێبده‌ن، ئێمه‌ش ئه‌وكاته ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چۆڵی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێستا ده‌ربچین روبكه‌ینه كوێ؟ له‌كاتێكدا هیچ ماڵ و حاڵێكمان نییه" شه‌مسه بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
30ی كانونی دوه‌می 2021 ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه گردبونه‌وه و داوایانكرد بڕیاری روخاندنی خانوه‌كانیان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
دڵشاد محه‌مه‌د له‌و گه‌ڕه‌كه نیشته‌جێیه و به‌هۆی ناڕه‌زایی دژی روخاندنی خانوه‌كه‌ی چوار رۆژ له زینداندا بووه، تا به كه‌فاله‌تی 10 ملیۆن دینار ئازادكراوه و ئه‌وه‌شی به (كه‌ركوك ناو) وت "مۆڵەتی هەفتەیەكم بۆ دیاریكراوە تا ئێرە چۆڵبكەم، من ئەوكات چیبكەم؟".
مۆڵەتی هەفتەیەكم بۆ دیاریكراوە تا خانوه‌كه‌م چۆڵبكەم
ئه‌و هاوڵاتییه داواكاره به‌ڵگه و نوسراوێك ده‌رباره‌ی راگرتنی بڕیاری روخاندنی خانوه‌كانیان هه‌بێت، تا بتوانن نیشانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری و هێزه ئه‌منییه‌كانی بده‌ن، جارێكی‌تر روبه‌ڕوی ده‌ستگیركردن نه‌بنه‌وه.
به‌وته‌ی په‌رله‌مانتارانی پشكی كه‌ركوك هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه بڕیاری روخاندنی خانوه‌كانیان به یه‌كجاری رابگرن.
جه‌مال شكور، په‌رله‌مانتاری عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت هێشتا بڕیاری روخاندنه‌كه به ته‌واوی رانه‌گیراوه و هه‌وڵده‌ده‌ن له به‌غداوه بڕیاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، "ئه‌مه پێشێلكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوره كه حكومه‌ت ناچارده‌كات ئه‌و جۆره كه‌یسانه به قه‌ره‌بوكردنه‌وه چاره‌سه‌ر بكات"، پێشیوایه ئه‌و دۆسیه‌یه "ده‌ستی له پشته‌وه‌یه و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه".
ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك پێشتریش هه‌ڵمه‌تی لابردن و روخاندنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی ناوشاری هه‌بوه، له‌وانه سه‌دان خانوی هه‌ردوو ناوچه‌ی گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان و په‌نجاعه‌لی، به‌ڵام ئه‌وانیش به‌كاتی راگیراون.
له دوای ساڵی 2003 و نه‌مانی رژێمی به‌عس به سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن، هه‌زاران خانوو له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه بنیاتنراون كه موڵكی ده‌وڵه‌ت بون له پارێزگاكانی عیراق به كه‌ركوكیشه‌وه.