له كه‌ركوك و قه‌زای دوزخورماتوو، سه‌دان كه‌س به بڕه پاره‌ی جیاواز كه هه‌ندێكیان ده‌گاته پێنج ملیۆن دینار غه‌رامه ده‌كرێن، به‌هۆی شكاندنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه.
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، كه له كاتژمێر 8ی شه‌وی پێنجشه‌ممه 18ی شوباتی 2021ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه، له هه‌ندێك پارێزگا واده‌ی دیاریكراوه و تا 5ی به‌یانییه، له ژماره‌یه‌ك پارێزگای تری عیراق له نێویاندا كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی جێناكۆك، تا به‌یانی سبه‌ینێ دووشه‌ممه قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی ده‌سه‌پێنرێت.
عەمید محەمەد ئیسماعیل، بەڕێوه‌بەری پۆلیسی هاتوچۆی كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت بەراورد بە كەرەنتینەی ساڵی رابردوو، پابەندبوونی هاوڵاتیان به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه زیاتره و ژماره‌یه‌كی كه‌م له هاوڵاتیان بۆ كاری پێویست ده‌چنه ده‌ره‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پۆلیسی هاتوچۆ و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه، له بازگه كاتییه‌كانی شاری كه‌ركوك به‌هۆی شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر 31 ئۆتۆمبێلدا، 119 مۆڵه‌تی شۆفێری و ساڵنامه‌ی ئۆتۆمبێل له هاوڵاتیان وه‌رگیراوه.
سزای دارایی به‌سه‌ر 170 شۆفێردا سه‌پێنراوه
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆ وتیشی "سزای دارایی به‌سه‌ر 170 شۆفێردا سه‌پێنراوه كه هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك بڕه‌كه‌ی 100 هه‌زار دیناره".
به‌پێی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عیراقی، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و به‌ستنی ده‌مامك نه‌بێت، به‌بڕه پاره‌ی جیاواز، كه 25 هه‌زار تا 100 هه‌زار دیناره، غه‌رامه ده‌كرێت و بۆ شوێنه گشتییه‌كانیش پاره‌ی غه‌رامه‌كه زیاد ده‌كات.
حسێن عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای دوزخورماتوو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان سه‌رپێچی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان كردووه و سزادراون، ئه‌وانه‌ی ده‌مامك نابه‌ستن به بڕی 25 هه‌زار دینار غه‌رامه كراون و خاوه‌نی سێ چێشتخانه‌ش كه پابه‌ندی قه‌ده‌غه نه‌بون هه‌ریه‌كه‌یان به‌بڕی پێنج ملیۆن دینار غه‌رامه كراون".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه هه‌ر كه‌سێك به پێدانی غه‌رامه‌كه قایل نه‌بێت ئه‌وا سزای دیكه‌ی وه‌ك به‌ندكردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، به قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی و نیمچه قه‌ده‌غه‌وه، بڕیاره لە تەواوی پارێزگاكانی عیراق بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوامبێت.
بارودۆخی كۆرۆنا لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە
محه‌مه‌د ئه‌كبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تائێستا زیاتر له 50 هاوڵاتی به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به رێنماییه‌كان و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه سه‌رپێچییان كردووه و سزادراون"، رونیشیكرده‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی به مه‌به‌ستی نه‌خۆشی ده‌چنه ده‌ره‌وه سزا نادرێن به‌ڵام ئه‌وانیتر دوای غه‌رامه‌كردن به‌ڵێننامه‌یان پێ بڕدهكرێتهوه سه‌رپێچییه‌كه دوباره نه‌كه‌نه‌وه.
بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ دوای ئه‌وه‌هات 15ی شوبات یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق تۆماركرا، كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان له نه‌وه‌كانی پێشتری هه‌مان ڤایرۆس خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه.
نه‌بیل حه‌مدی بوشناق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك ده‌ڵێت پابه‌ندبونی هاوڵاتیان به رێنماییه‌كانه‌وه "له ئاستێكی باشدایه" و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بارودۆخی كۆرۆنا لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە و ئامارەكانی توشبون له كه‌ركوك كه‌میكردووه و ته‌نیا 25 توشبوو لە نەخۆشخانەن.. هیچ حاڵه‌تێكی نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسه‌كه لای ئێمه تۆمارنه‌كراوه".
ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته زیاتر له 664 هه‌زار كه‌س، له‌و ژماره‌یه زیاتر 616 هه‌زار چاكبونه‌ته‌وه و زیاتر له 13 هه‌زار هاوڵاتی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیانله‌ده‌ستداوه.