زۆرینه‌یه‌كی كریستیان، له‌گه‌ڵ ئێزیدی و كه‌مینه‌یه‌كی موسڵماندا ساڵانێكی دورودرێژه بێ هیچ گرفتێك عیباده‌تی ئایینی خۆیان له ئه‌لقوش ده‌كه‌ن.
ئه‌و شاره‌كه له ناوچه‌یه‌كی پڕ له ململانێی وه‌ك ده‌شتی نه‌ینه‌وایه؛ به زۆر روداوی توندوتیژدا تێپه‌ڕیووه، به‌ڵام هیچیان ئه‌و ناسنامه‌یه‌ی له خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرته‌وه كه مێژویه‌كه شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن و به نیشتمانیی پێكه‌وه‌ژیان و ئازادیی ئایینه‌كان وه‌سفی ده‌كه‌ن.
"باشم بیردێت، ته‌مه‌نم 20 ساڵ ده‌بوو، هیچ چێشتخانه‌یه‌ك له ئه‌لقوش نه‌بوو بۆیه هه‌ر ئێزیدی و موسڵمانێك سه‌ردانی شاره‌كه‌یان بكردایه لای هاوڵاتییه‌كی كریستیانی ده‌مانه‌وه و نانیان ده‌خوارد" جۆزێف شه‌ماس (65 ساڵ) وای وت.
ئه‌و له كریستیانه ره‌سه‌نه‌كانی ئه‌لقوشه و له باسی پێكه‌وه‌ژیانی شاره‌كه‌یدا بۆ (كه‌ركوك ناو) وتی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له باوباپیرانیانه‌وه ماوه‌ته‌وه، وه‌ك برا پێكه‌وه ده‌ژین، كریستیان و ئێزیدی و موسڵمان، بێ گرفت هاتوچۆی یه‌كتری ده‌كه‌ن، له هه‌ر بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینییدا ئه‌وان سه‌ردانی ئێزیدی و موسڵمانه‌كان ده‌كه‌ن.
بیرم نایه‌ت یه‌ك رۆژیش كێشه‌یه‌ك له‌نێوان ئێمه و برا ئێزدییه‌كان یان موسڵمانه‌كان رویدابێت
"په‌یوه‌ندیمان زۆر گه‌رم و خۆشه، بیرم نایه‌ت یه‌ك رۆژیش كێشه‌یه‌ك له‌نێوان ئێمه و برا ئێزدییه‌كان یان موسڵمانه‌كان رویدابێت" به‌وته‌ی جۆزێف.
گوندی ئه‌لقوشی كۆن، كه بناغه‌ی بنیاتنانی شاره‌كه بووه و ئێستا ته‌نیا شوێنهوارێكه، مێژوه‌كه‌ی بۆ هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناوه‌ندێكی گرنگی بازرگانی بووه، به‌هۆی سه‌ردانی ئایینه‌كانی دیكه و مانه‌وه له ماڵی كریستیانه‌كاندا، ئه‌و تێكه‌ڵاوییه دروستبووه و تائێستا ماوه‌ته‌وه.
"په‌یوه‌ندییه‌كانمان هێنده به‌هێزه، هه‌ر كه‌سێكی ئێزیدی و موسڵمان پێویستی به هاوكاری بێت وه‌ك پاره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ر، له كڵێسا سندوق داده‌نێین و پاره‌ی بۆ كۆده‌كه‌ینه‌وه" جۆزێف شه‌ماس واده‌ڵێت.
ده‌ستی وێرانكاریی داعش له 2014دا گه‌یشته به‌شێك له ئه‌لقوش؛ زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌ی به تایبه‌ت كریستیان و ئێزیدییه‌كان به ناچاری ئاواره‌بون، تا روبه‌ڕوی توندوتیژی ئه‌و رێكخراوه نه‌بنه‌وه.
توندوتیژییه‌كانی داعش نه‌یتوانی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كانی ئه‌و شاره په‌رته‌وازه بكات و هاوشێوه‌ی جاران ده‌ستیان به ژیانی ئاسایی دوای جه‌نگ كرده‌وه.
شێخ مشور به‌ده‌ل، پیاوی ئایینی ئێزیدی له گوندی سرێچكای ئه‌لقوش به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له شاره‌كه‌دا وه‌ك خێزانێكین، پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له ئاستێكی باشدایه، چونكه رێز له بیروباوه‌ڕی یه‌كتری ده‌گرین، هه‌ر كێشه‌یه‌كیش هه‌بێت به ئاشتی چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین و رێناده‌ین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروستبكات".
دانیشتوانی ئه‌لقوش 62 هه‌زار كه‌س بووه تا ناوه‌ڕاستی 2014دا و پێش شه‌ڕی داعش، دواتر به‌شێكیان به‌ره‌و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا كۆچیان كردووه، به تایبه‌ت كریستیانه‌كان.
هه‌ر ئایینێك زۆر ئازادنه رێوڕه‌سمه‌كانی خۆی به‌ڕێده‌كات
"هه‌ر ئایینێك زۆر ئازادنه رێوڕه‌سمه‌كانی خۆی به‌ڕێده‌كات، به‌شداری بۆنه‌كانی یه‌كتری ده‌كه‌ین، بیانییه‌كی نه‌شاره‌زا بێته شاره‌كه‌وه نازانێت سێ ئایینی جیاوازی تێدایه هێنده رێكین" به‌ده‌ل وای وت.
له ئه‌لقوش و ده‌وروبه‌ری، حه‌وت كڵێسای كریستیان، زیاتر له 30 شوێن و مه‌زارگه‌ی ئێزیدیی و زیاتر له 10 مزگه‌وت و شوێنی ئایینی موسڵمان هه‌ن، به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو).
مه‌حمود حه‌مید (35 ساڵ)، موسڵمانێكی دانیشتوی ناحیه‌ی ئه‌لقوشه و ده‌ڵێت پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له ناوچه‌كه‌یاندا، بۆته ناسنامه‌ی ئه‌وان و وابه‌ئاسانی ناسڕدرێته‌وه، بۆیه "هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كلتوره نابین و هه‌ریه‌كه و لای خۆیه‌وه هانی منداڵ و نه‌وه‌كانی ده‌دات له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی رێزگرتن له بیروباوه‌ری یه‌كتری بمێننه‌وه".
ئه‌و نمونه‌ی ئهوهدههێنێتهوه له مانگی ره‌مه‌زاندا، ئێزیدی و كریستیانه‌كان به‌رۆژ سه‌ردانیان ناكه‌ن و رێز له رۆژوبونیان ده‌گرن، هه‌ر سهردانییهكیش هه‌بێت بۆ ئێواران و دوای به‌ربانگ دوای ده‌خه‌ن.
له بڵندگۆی مزگه‌وت، كڵێسا و له نێو مه‌زارگه‌كانی ئێزیدیشدا پیاوانی ئایینی به‌رده‌وام هانی پێكه‌وه‌ژیان ده‌ده‌ن و هه‌وڵێكیش هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی تیمێكی خۆبه‌خش، تا رێگریی له ئه‌گه‌ری هه‌ر ئاژاوه‌یه‌ك بكه‌ن.
تۆما ئیلیا یه‌عقوب، قه‌شه‌ی كڵێسای ئه‌لقوش به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و تیمه گه‌نجه ده‌توانرێت راهێنانیان پێبكرێت، تا بتوانن رۆشنبیری ده‌رباره‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا بڵاوبكه‌نه‌وه، وه‌ك چۆن پێویسته پیاوانی ئایینی كریستیان و موسڵمان و ئێزیدیش به‌رده‌وام هانی ئاشتیی بده‌ن".
زۆرێك له هاوڕێیه‌كانی تۆما له پێكهاته‌ی ئێزیدین، چونكه ماوه‌یه‌ك له گوندێكی ئێزیدیی نشیندا مامۆستا بووه؛ "نهێنی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی ئه‌لقوش ئه‌وه‌یه هه‌رگیز بیر لهوهناكهینهوه كێ كریستیان یان ئێزیدیی و موسڵمانه، گرنگتر له‌وه رێزگرتنه له بیروباوه‌ڕی یه‌كتری" تۆما ئیلیا یه‌عقوب وای وت.
ناحیه‌ی ئه‌لقوش، 34 گوند و سێ كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌یه، له‌روی ئیدارییه‌وه سه‌ر به قه‌زای تلكێفه و به دوری 40كم ده‌كه‌وێته باكوری موسڵ.