بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای نەینەوا، تۆڕی دابەشکردنی کارەبای گرعوزێری چاككردەوە و لە 5ی ئایار و دوای حەوت ساڵ بۆ یەكەمجار وزەی كارەبا بۆ ماڵەكان گەڕایەوە، ئەوەش هاوڵاتیانی دڵخۆشكردووە.
لە ئابی 2014 چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام ناسراو بە (داعش) ناحیەی گرعوزێر-یان لە خۆرئاوای نەینەوا كۆنترۆڵكرد، بەهۆی شەڕەوە و لەوكاتەوە تۆڕی كارەبای ناحییەكە وێران بوو، تا هەفتەی رابردوو چاككرایەوە.
ئیبراهیم خدر، یەكێك بوو لە خێزانە ئاوارەكانی ناحییەكە تا مانگی ئەیلولی 2020 گەڕایەوە گرعوزێر، وتی "گەورەترین كێشەمان چارەسەركرا، چەند مانگێكی زۆر ناخۆشمان لە بێ كارەباییدا بەسەربرد، لە هاویندا هەموو ئاواتمان ئەوەبوو ئاوێكی سارد بخۆینەوە، ئیتر ئەوە دەبینین".
لە هاویندا هەموو ئاواتمان ئەوەبوو ئاوێكی سارد بخۆینەوە
"ئیستا زۆر دڵخۆشین، شەو و رۆژ 16 كاتژمێر كارەبامان هەیە، كارەبا وادەكات ئاوارەی زیاتر بگەڕێتەوە بۆ گرعوزێر..."، ئیبراهیم خدر زیاتر وتی "لەوەتەی كارەبا گەیشتۆتەوە ناحییەكە چوار خێزان لە كەمپەكانی دهۆكەوە گەڕاونەتەوە و ژمارەیەك خێزانی تریش خۆیان بۆ گەڕانەوە ئامادەكردووە".
خودێدا حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی گرعوزێر بەوەکالەت بە (کەرکوک ناو)ی وت "وەكو قوناغی یەکەم تەنیا كارەبا بۆ ناحییەكە گەڕێنراوەتەوە، بەڵام قۆناغی دووەم تۆڕی كارەبای گوندەكانی دەوروبەریش چاكدەكرێنەوە"، لەگەڵ جەختكردنەوە لەوەی دابینكردنی كارەبا هانی زیاتری ئاوارەكان دەدات بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆیان.
تۆڕەكانی كارەبای ناحیەی گرعەزێر، لەلایەن حكومەتی خۆجێی نەینەواوە چاككراونەتەوە و رۆژانە 16 كاتژمێر كارەبا بە هاولاتیان دەدرێت.
گرعوزێر سەر بە قەزای شنگال لە (خۆرئاوای پارێزگای نهینهوا) وهك ناوچهكانی دیكهی ئێزیدی له ئابی 2014دا روبهڕوی هێرشی بهرفراوانی داعش بونهوه و له ئهنجامدا وێرانكاریی زۆر و ئاوارهیی بهدواداهات.
ناحیهی گرعوزێر له سێ كۆمهڵگا پێكهاتووه؛ سیبا شێخ خدر، گرزهرك و رهمبوسیێ، زیاتر له 15 گوندیش له خۆدهگرێت، بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا كارەبا بۆ تەواوی ئەو ناوچانە بگەڕێنرێتەوە.
داود حەجی شەرۆ، لە تەمموزی 2020 گەڕاوەتەوە ناوەندی گرعوزێر، وتی "لە دۆزەخ رزگارمان بوو، ئێستا ئێمە لەناو بە هەشتداین، لە نەبونی كارەبا زۆر بێزاربوین... دەستخۆشی لە دەزگاكانی راگەیاندن و دواتر حكومەت دەكەین كە لە چارەسەركردنی ئەم كێشەیەدا رۆڵیان هەبوو".
لە دۆزەخ رزگارمان بوو، ئێستا ئێمە لەناو بە هەشتداین
(كەركوك ناو) لە ماوەكانی رابردودا چەند جارێك، بەدواداچونی بۆ گرفتەكانی بەردەم ئاوارە گەڕاوەكانی ناحیەی گرعوزێر كرد، لە نێویاندا بێ كارەبایی.
زۆرینهی دانیشتوانی گرعوزێر ئێزیدین، كه ئهو پێكهاتهیه زۆرترین زیانی ماڵی و گیانییان بهركهوت له هێرشهكانی داعش، جگه له "كۆمهڵكوژی" و بێسهروشوێنبونی ههزاران كهس له نێویاندا ژن و منداڵ، زیاتر له 300 ههزار ئێزیدی ئاوارهبون.