ته‌رمی ژنێك به‌خنكاوی له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا هه‌ڵده‌گیرێته‌وه و گه‌نجێك له‌كافتریایه‌كدا به‌فیشه‌ك ده‌كوژرێت، ئه‌وه‌ش له دوو روداوی جیاوازدا له‌شاری كه‌ركوك.
شه‌وی رابردوو 11ی ئایار ژنێك له شوقه‌كانی حه‌ی حسێن-ی شاری كه‌ركوك به په‌ت خنكا و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس "خۆی خنكاندووه".
سه‌رچاوه‌یه‌ك به (كه‌ركوك ناو)ی وت ئه‌و ژنه به‌ناوی (س، م، ع) ته‌مه‌نی 19 ساڵ بووه، هاوسه‌رگیری كردووه و ژنی ماڵه‌وه بووه.
لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس له‌باره‌ی روداوه‌كه و هۆكارهكانییهوه به‌رده‌وامن.
هه‌ر شه‌وی رابردوو له سنوری بنكه‌ی پۆلیسی عروبه روداوێكی كوشتن رویدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت گه‌نجێك به ده‌مانچه كوژراوه و دوو فیشه‌كی پێوه بوو، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه "برای خۆی كوشتویه‌تی و هۆكاره‌كه‌ی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ناو خێزانه‌كه‌یان بووه".
روداوه‌كه له‌نێو كافتریایه‌كدا بووه و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنه‌كه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه.
به‌پێی گرته‌ی ڤیدیۆیی كامێراكانی چاودێری كافتریاكه هاوڵاتییه‌ك ده‌چێته ژوره‌وه و چه‌ند فیشه‌كێك به گه‌نجێكه‌وه ده‌نێت و ده‌ڕوات.
ڤیدیۆ: چركه‌ساتی كوشتنی گه‌نجێك له‌نێو كافتریایه‌كی شاری كه‌ركوك
شایه‌تحاڵێكی روداوه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و گه‌نجه‌ی كوژراوه ناوی كاروان یوسف-ـه، له كافتریاكه یاری بلیاردی ده‌كرد، له‌وكاته‌دا براكه‌ی هات و دوو فیشه‌كی ته‌قاند بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه بچنه ده‌ره‌وه، ئینجا فیشه‌كێكی له براكه‌ی دا و كاروان كه‌وته سه‌ر زه‌وی".
به‌وته‌ی ئه‌و شایه‌تحاڵه تۆمه‌تباره‌كه به شه‌ق كه‌وته گیانی كوژراوه‌كه، به‌رله‌وه‌ی فیشه‌كێكی دیكه‌ی پێوه‌بنێت.
كوژراوه‌كه ته‌مه‌نی 21 ساڵ و تۆمه‌تباره‌كه‌ش كه برایه‌تی ته‌مه‌نی 24 ساڵه.
له سه‌ره‌تای ساڵی رابردووه‌وه ده‌یان دۆسیه‌ی توندوتیژی خێزانی له كه‌ركوك تۆماركراون.
به‌پێی ئامارێكی بەشی پاراستنی خێزان و منداڵ لە پۆلیسی كەركوك، له شوباته‌وه تا كۆتایی ئه‌یلولی 2020 زیاتر له 200 كەیسی توندوتیژی خێزانی تۆماركراوە.
هه‌ر له ساڵی رابردودا 65 حاڵه‌تی "خۆكوشتن" تۆماركراوه كه 50یان له ره‌گه‌زی مێ بون، به‌پێی ئاماره‌كانی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق.
ئه‌و روداوانه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی ده‌رچواندنی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی، كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه په‌سه‌ند كراوه و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه، تا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.