دادگای فیدراڵی عیراق، رایدەگەیەنێت كە هەڵپەساردنی كاری ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستورییە و بە مانای هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەنجومەنانە نایات وەك دەستەیەكی ناوخۆیی دەستوری.
دادگاكە چوارشەممە 2ی حوزەیران راگەیەنراوێكی لەبارەی دۆسییەی "هەڵپەساردن و هەڵوەشاندنەوەی" ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لەگەڵ قەزا و ناحییەكانەوە دەركرد و تیایدا هەڵپەساردنی كاری ئەنجومەنی پارێزگاكانی بە دەستوری دانا.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە "بەردەوامی کاری ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان، چ ئەنجومەنی نیشتیمانی بن، یان دەستەی ناوخۆیی، لە دوای تەواوبونی خولی هەڵبژاردنیان پێشێلکردنی مافی گەلە لە دەنگدان و هەڵبژاردن و کاندیدکردن".
بەردەوامی کاری ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان، لە دوای تەواوبونی خولی هەڵبژاردنیان پێشێلکردنی مافی گەلە
هەروەها هاتووە "ئەوەی لە بڕگەی 3ی مادەی 1ی یاسای 27ی ساڵی 2019ی پەرلەمانی عیراقدا هاتووە بەواتای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان نایەت وەکو دەستەیەکی ناوخۆیی دەستوری، بەڵکو بە واتای هەڵپەساردنی کاری ئەو ئەنجومەنانەیە بەهۆی تێپەڕاندنی ئەو ماوە یاساییەی بۆی دیاریکراوە".
ئەو بڕیارەی دادگا لە ئەنجامی تانەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق هات لە نێویاندا كەركوك و نەینەوا لە دژی پەسەندكردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان لە ساڵی 2019 كە تیایدا كاری ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەڵپەسارد.
دادگای فیدراڵی جەختیشدەكاتەوە لەوەی "ئەنجومەنی پارێزگاکان بریتین لە دەستەی ئیداریی و ناوخۆیی کە تەنیا جێبەجێکردنی دەسەڵاتە دارایی و ئیدارییەکانی پێ دەسپێررێت لە چوارچێوەی بنەمای لامەرکەزیەتی ئیداریی و دەستور پیادەکردنی دەسەڵاتەکانی یاسادانانی پێ نەسپاردووە، بەوەش یاسای ژمارە 27ی ساڵی 2019 کە هەمواری دووەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکانی ژمارە 12ی ساڵی 2018 یە کە کۆتایی بە بەردەوامبونی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان هێنا لەگەڵ دەستور یەکدەگرێتەوە و لەسەر ئەو بەنەمایە دادگا بڕیاریدا داواکە رەتبکاتەوە".
په‌رله‌مانی عیراق لە ساڵی 2019 دوو رێكاری جیاوازی بۆ هەڵپەساردنی كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان گرته‌به‌ر، ئه‌و هه‌نگاوانه‌شی به‌سته‌وه به داواكاریی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی له به‌غدا و شاره‌كانی تر.
سه‌ره‌تا و له 28ی تشرینی یه‌كه‌می 2019دا، به‌پێی بڕیارێك ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مان هەڵوەشێنرایەوە، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره بووە مایەی ناڕه‌زایی و تانه‌ی لێدرا، به‌وپێیه‌ی ناتوانرێت به بڕیار، یاسا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
بۆیە له هه‌نگاوی دوه‌مدا، په‌رله‌مانی عیراق له 26ی تشرینی دوه‌می 2019، هه‌مواری دووه‌می یاسای ژماره 12ی ساڵی 2018ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كرده‌وه و لە بڕگەیەكی یاساكەدا كاری تەواوی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەڵپەسارد و لە دواین بڕیاریشدا دوای نزیكەی دوو ساڵ دادگای فیدراڵی ئەو هەنگاوەی بە دەستوری ناوبرد و كۆتایی بەو مشتومڕە هێنا.