به‌ره‌ی توركمانی و ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانی ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رهتدهكانهوه، به "ناهاوسه‌نگ"ی ده‌زانن و داوای ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی هه‌ردوو حزب له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی حوزه‌یرانی 2021 له شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو.
حاته‌م تائی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو حزبه‌كه‌ی خوێنده‌وه و وتی گۆڕانكارییه‌كانی ناو كۆمسیۆن "پێشێلكاری رونی ده‌ستورییه" و بێ هیوای كردون.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق، 6ی حوزه‌یرانی 2021 زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری له پۆسته ئیدارییه‌كانی ئۆفیسی كه‌ركوكیدا كردووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی نوسراوێك كه وێنه‌یه‌كی لای (كه‌ركوك ناو) هه‌یه.
ئه‌و گۆڕانكارییه هه‌نگاوێكه بۆ زیادكردنی گومانه‌كانمان له‌سه‌ر بێگه‌ردی هه‌ڵبژاردن
به‌پێی گۆڕانكارییه‌كان جگە لە لابردنی سه‌وسه‌ن ته‌یب و دانانی لوئه‌ی ئه‌ركان كامهیی له پۆسیتی به‌ڕێوه‌به‌ری ئفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆن، لێپرسراوی به‌شه‌كانی دیكه‌ش گۆڕدراون لەوانە لێپرسراوی بەشی راگەیاندن، تۆماری دەنگدەران، راهێنان، خزمەتگوزاری، بەشی حزبەكان و كاروباری كاندیدەكان، دارایی، یاسایی و كارگێڕی.
"ئه‌و گۆڕانكارییه هه‌نگاوێكه بۆ زیادكردنی گومانه‌كانمان له‌سه‌ر شه‌فافیه‌ت و بێگه‌ردی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو" به‌ره‌ی توركمانی و ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌یاندا واده‌ڵێن.
ناڕه‌زاییه‌كان دژی گۆڕانكارییه‌كانی ناو ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆن له‌كاتێكدایه، بڕیاره له 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021دا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عیراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڤیدیۆ: كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی به‌ره‌ی توركمانی و ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له كۆنگره‌كه‌دا وتی ناكرێت ئیداره‌دانی كۆمسیۆن و كه‌سیی یه‌كه‌م ئۆفیسه‌كه ته‌نیا لای یه‌ك پێكهاته بمێنێته‌وه، "رۆڵی عه‌ره‌ب و توركمان له ئیداره‌دانیدا پشتگوێخراوه".
له‌چه‌ندین خولی رابردودا، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆن لای كورد بووه، هه‌ر یه‌كێكیشیان روبه‌ڕوی ناڕه‌زایی به‌شێك له لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان بونه‌ته‌وه، به‌هۆی گومانی سه‌خته‌كاری و ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
حاته‌م تائی جه‌ختیكرده‌وه داواكاری ئه‌وان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كان و ده‌ستاوده‌ستكردنی پۆستهكانهكان له نێوان پێكهاته‌كاندا.
به‌ره‌ی توركمانی و ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی داوا له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق ده‌كه‌ن رێڕه‌وی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك راستبكه‌نه‌وه ئه‌گه‌رنا هه‌ردوولا رێكاریی دیكه‌ی یاسایی و ده‌ستوری ده‌گرنه‌به‌ر.
به‌شێكی تری ناڕه‌زاییه‌كانی به‌ره‌ی توركمانی و ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی وشه‌ی "پردێ" بوو له بری وشه‌ی "ئاڵتون كۆپری" له نوسراوی گۆڕانكارییه‌كانی كۆمسیۆندا، له‌كاتێكدا ئه‌وان پێیانوایه ناوی ئه‌و ناحیه‌یه له‌روی ده‌ستوری و یاساییه‌وه "ئاڵتون كۆپری"ـیه.
گۆڕانكارییه‌كانی ئێستا دوای ناڕه‌زایی پێشتری لایه‌نه‌كان بوو له‌سه‌ر ئیداره‌ی كۆمسیۆن
لوئەی ئەرکان عەلی، بەڕێوەبەری نوێی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە (كەركوك ناو)ی وت "ئەم گۆڕانکارییانە بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای کومسێونی سەربەخوی ھەڵبژاردنەکان بووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ماوەكانی رابردودا لایەنەكان ناڕەزایی زۆریان هەبوو لەسەر هەیكەل و ئیدارەی كۆمسیۆن"، لوئەی وایوت.
لوئەی ئەركان (52ساڵ)، لە پێكهاتەی ئایینی كاكەییە و خەڵكی گوندی عەرەب كۆیی قەزای داقوقە، ساڵی 2004 لە كۆمسیۆن بۆتە فەرمانبەر لە داقوق، لە ساڵی 2017 بۆ ناو كەركوك گوازراوەتەوە و كراوەتە بەڕێوەبەری بنكەی ئیسكانی كۆمسیۆن، هەمان ساڵ بۆ ناو ئۆفیسی كەركوك گوازراوەتەوە و لێپرسراوێتی بەشی ناوەندەكانی تۆماری دەنگدەرانی پێسپێردراوە تا بۆته به‌ڕێوه‌به‌ر.
ئه‌وه دووه‌م گۆڕانكارییه له ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆندا له ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوودا و له سه‌ره‌تای تشرینی دوه‌می 2020دا پۆسته‌كان دابهشكرانهوە و ئه‌وكات سه‌وسه‌ن ته‌یب محێدین، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیس ده‌ستبه‌كاربوو له پشكی كورد.
بەڵام ئەو گۆڕانكارییانەش لە ساڵی 2020 ناڕەزایی هەردوو ئەنجومەنی عەرەبی و بەرەی توركمانی بەدواداهات و لە 28ی 12ی هەمان ساڵدا و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا دژایەتی خۆیان بۆ دانانی سەوسەن تەیب لەو پۆستە راگەیاند و جەختیانكردەوە لەوەی "رۆڵی هەبووە لەو ساختەکارییانەی لە هەڵبژاردنەکانی 2018دا رویداوە".
لە هەڵبژاردنەكانی ئایاری 2018دا، ئەو دوو لایەنە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانیان لە كەركوك تۆمەتباركرد بە"ساختەكاری" لە بەرژەوەندی کاندیدەکانیان، بەڵام یەکێتی ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و دواجار ئەنجامەكانی هەڵبژارنەكان بەگشتی وەكو خۆی پەسەندكران.