ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ناو و زانیاریی 21 كه‌سی پێشكه‌شكراوه وه‌ك كاندید بۆ پۆستی پارێزگار، كه بڕیاره یه‌كێكیان بۆ جێگاكه‌ی نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان هه‌ڵبژێردرێت.
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو، 14ی نیسان، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به فه‌رمی ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا كرده‌وه، دوای چۆڵبونی ئه‌و پۆسته بۆ زیاتر له مانگێك.
داود جوندی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تائێستا 21 كه‌س خۆیان كاندید كردووه بۆ پۆستی پارێزگار و كۆتا واده‌ی وه‌رگرتنی سیڤی كاندیده‌كان، 24ی نیسانه و دواتر هیچ كه‌سێك مافی خۆكاندیدكردنی نامێنێت".
مه‌رجه‌کانی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی پارێزگار، ئه‌وه‌یه هاوڵاتی عیراقی بێت، بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ نیشته‌جیێ پارێزگای نه‌ینه‌وا بێت، هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆس، یان زیاتری هه‌بێت و ته‌مه‌نی له 30 ساڵ که‌متر نه‌بێت، به ده‌نگی سێ له‌سه‌ر یه‌كی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵده‌بژێردرێت.
به‌ره‌كات شه‌مو، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له نێو كاندیده‌كاندا بۆ پۆستی پارێزگار كاندیدی ژنیشی تێدایه، دواتر باشترین و بهتواناترینیان هه‌ڵده‌بژێردرێن".
به‌پێی زانیارییه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، ئه‌و كاندیده ژنه‌ی خۆی بۆ پۆستی پارێزگار سیڤی پێشكه‌شكردووه، جه‌میله عوبێدی، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مان و راوێژكاری پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتانه.
هه‌وڵی دانانی پارێزگار له كاتێكدایه، هه‌ڵمه‌تی به‌شێك له چالاكوانانی موسڵ ده‌ستیپێكردووه دژی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و داواده‌كه‌ن، ئه‌وانیش وازبهێنن و له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ‌دا به‌شدارنه‌بن.
پێشتر په‌رله‌مانی عیراق داواكاری ده‌یان په‌رله‌مانتاری پێگه‌یشت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ڵام داواكارییه‌كه نه‌خرایه ده‌نگدانه‌وه و بڕیاردرا تاوتوێی بكرێت.
هاشم بریفكانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌نجومه‌ن نه‌مێنێت و پارێزگار له‌و ئه‌نجومه‌نه دادهنرێـ ئه‌وانه موفلیسی سیاسین و هیچ كورسییه‌كیان نیه له ئه‌نجومه‌ن، بۆیه ناتوانن به ئاره‌زوی خۆیان كه‌سێك دابنێن".
به‌وته‌ی بریفكانی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وان ته‌واو یاساییه، چونكه پاڵپشت به ده‌ستور و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عیراقه.
له په‌یامێكیشدا بۆ ئه‌وانه‌ی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ن، بریفكانی وتی "با خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نه‌كانی عیراق و هه‌ركات زۆرترین كورسییان هێنا به ئاره‌زوی خۆیان كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگار هه‌ڵبژێرن".
له 24ی ئازار، په‌رله‌مانی عیراق، بڕیاریدا به دورخستنه‌وه‌ی نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و هه‌ردوو جێگره‌که‌ی، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆکوه‌زیران و به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی.
بریاره‌كه‌ی په‌رله‌مان دوای نقومبونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری هات له روباری دیجله، كه ئێواره‌ی 21ی ئازار به زیاتر له 280 كه‌سه‌وه هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و ته‌نیا نزیكه‌ی 70 كه‌س رزگاریان بوو، ئه‌وانیتر زیاتر له نیوه هێشتا ته‌رمه‌كانیشیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و هه‌ردوو جێگره‌که‌ی، له ساڵی 2013 به‌پێی رێککه‌وتنێکی سیاسی نێو کوتله‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌و پۆستانه‌یان وه‌رگرت.
به‌پێی رێککه‌وتنه‌که پارێزگار بۆ عه‌ره‌بی سونه، جێگری یه‌که‌م بۆ کورد و جێگری دووه‌م بۆ عه‌ره‌بی سونه بوو، هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن بۆ کورد و جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن بۆ تورکمان.