دوای پێنج ساڵ له كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان، هێشتا ئازاره‌كانی ئه‌و كۆسته برینێكی سارێژ نه‌بووه لای ئه‌و پێكهاته‌یه و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی موسڵ، له نێویاندا موسڵمان و پیاوانی ئایینی.
داعش له 3ی ئابی 2014دا ده‌ستی گه‌یشته ئێزیدییه‌كان له شنگال، جگه له كوشتنی سه‌دان هاوڵاتی به گه‌نج و منداڵه‌وه، زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌سی رفاند و هێشتا چاره‌نوسی نزیكه‌ی سێ هه‌زار ژن و كچ نادیارن.
پێكهاته‌ی ئایینی ئێزیدی، له سه‌رده‌می حوكمڕانی داعش ته‌نیا له‌به‌رده‌م یه‌ك بژارده‌دا بون، وه‌ك شایه‌تحاڵانی رزگاربوی باسی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌بونایه به ئیسلام روبه‌ڕوی كوشتن و به كۆیله‌كردن ده‌بونه‌وه.
دوای پێنج ساڵ له‌و كاره‌ساته، هێشتا لێكه‌وته‌كانی به‌رده‌وامی هه‌یه له وێرانی زێدی ئێزیدییه‌كانه‌وه تا مانه‌وه‌یان له ئاواره‌یی، جگه له دۆسیه‌ی بێسه‌روشوێنان و دۆزینه‌وه‌ی چه‌ندین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ.
مامۆستایه‌كی ئایینی: ئیسلام له تاوانه‌كانی داعش بێبه‌رییه
چه‌كدارانی داعش، له كرده‌وه‌كانیاندا دژی ئێزیدیی و پێكهاته‌كانی تر، ئایینیان ده‌كرده پاڵپشتی بۆچونه‌كانیان، ئه‌وه‌ش به‌لای عه‌بدولره‌حمان شه‌وقی، مامۆستای ئایینییه‌وه ته‌نیا بۆ ناشرینكردنی ئیسلام بووه، بۆیه ئیدانه‌ی كرده‌وه‌كانیان ده‌كات.
شه‌وقی كه مامۆستایه‌كی ئایینی ئیسلامییه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌زاران ساڵان هه‌موان له‌ژێر مه‌بده‌ئی مرۆڤایه‌تی و رێزگرتن له‌یه‌كتری له موسڵ ده‌ژین، بۆیه هه‌وڵی شێواندنی وێنه‌ی ئیسلام به كرده‌وه‌ی نابه‌جێ سه‌ری نه‌گرتووه و سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه ئیسلام كوشتن و ده‌ستدرێژی و لادانی حه‌رام كردووه".
ئه‌و جه‌ختیكرده‌وه له ره‌تكردنه‌وه و ئیدانه‌ی هه‌ر كرده‌یه‌كی تیرۆر، كه به‌ده‌ر له ئیراده‌ی دانیشتوانی موسڵ و راسته‌قینه‌ی نه‌ینه‌وا رویداوه.
به‌شێك له خه‌ڵكی موسڵ، ئه‌مساڵ به گردبونه‌وه‌یه‌ك هاوخه‌می خۆیان بۆ قوربانیانی ئێزیدی نیشاندا و داوایانكرد، گره‌نتی پاراستنی پێكهاته‌كان بدرێت و رێگری بكرێت له تێكدانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشته‌وایی.
عه‌بدولره‌حمان شه‌وقی ده‌ڵێت "3ی ئاب مێژویه‌كی ئاسایی نیه، ئه‌و رۆژی شوره‌ییه بۆ ترسنۆكی تیرۆریستان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پاڵپشت و هاوكاریان بون، چونكه له‌و رۆژه‌دا تیرۆریستان هێرشیانكرده سه‌ر مه‌ده‌نی له شنگال، پیاوانیان كوشتن و ژنان و منداڵانیان رفاند به‌ناوی ئه‌و دینه‌ی له‌وان و كرده‌وه‌كانیان بێبه‌رییه".
موسڵاوییه‌كان: داعش دوژمنی مرۆڤایه‌تییه
"ئێمه دژی تیرۆر و تێكده‌ران و هێرشكردنه سه‌ر ئازادی خه‌ڵكانی ترین به‌بیانوی دین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه" یه‌زن سه‌لام، رۆشنبیری موسڵ له موسڵمانی سونی واده‌ڵێت، دوای ئیدانه‌ی تاوانه‌كانی داعش دژی ئێزیدییه‌كان كه ئه‌و به "وه‌حشیگه‌ری" ناوی ده‌بات.
سه‌لام به (كه‌ركوك ناو)ی وت "شنگال ته‌نیا شوێن نیه روبه‌روی تاوانی مرۆیی بۆته‌وه، با هه‌موان بزانن داعش هه‌موو جۆره پێشێلكارییه‌كی دژی موسڵمانانی موسڵیش ئه‌نجامدا، هه‌زاران كه‌سی به رێگه‌ی جیاواز كوشت، شارستانیه‌ت و مێژوی به‌نرخی شاره‌كه‌ی خاپور كرد، به‌ئه‌نقسه‌ت ژێرخانی له‌ناوبرد و تائێستا خه‌ڵك به‌ده‌ست شوێنه‌واره خراپه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌وه ده‌ناڵێنن".
ئه‌و پێشیوایه داعش پرۆژه‌یه‌كی دوژمنكارانه بووه دژی نه‌ینه‌وا به‌بێ جیاوازی، چونكه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێزدی‌دا هات به‌سه‌ر موسڵماندا هات، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كریستیانه‌كاندا هات له‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تیدا هات له‌ژێر حوكمڕانی داعش.
جگه له ئێزیدیی، پێكهاته‌كانی تری كریستیان، كاكه‌یی، شه‌به‌ك و توركمان به تایبه‌ت شیعه‌مه‌زهه‌ب روبه‌روی هێرشی داعش بونه‌وه.
داوای پاراستنی پێكه‌وه‌ژیان ده‌كرێت
دوای نه‌مانی داعش، هه‌وڵی به‌شێك له كه‌سایه‌تی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، به ئاراسته‌ی هێنانه‌وه‌ی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌دایه كه پێشتر له نه‌ینه‌وای فره‌پێكهاته‌دا هه‌بوو.
سۆران شنگالی، پارێزه‌ر له پێكهاته‌ی ئێزیدی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێزیدی چاوه‌رێی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی ئه‌و پێكهاته‌یه و دادگاكانیشیان دان بنێن به‌و تاوانه‌ی دژ به مرۆییه‌كانه‌ی به‌رانبه‌ر ئێزدیه‌كان ئه‌نجامدرا".
كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدیه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه، هێشتا نه‌چۆته دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تا وه‌ك جینۆساید بناسرێت به‌وپێیه‌ی عیراق ئه‌ندام نیه له دادگای نێوده‌وڵه‌تی.
"به‌رپرسی یه‌كه‌م ئه‌و تاوانانه رێكخراوی داعشه كه نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام ناكات به‌ڵكو ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی خۆیی و ئه‌و پرۆژه دوژمنكارانه‌ی ده‌كات كه له پێناویدا هات".
شنگالی ده‌ڵێت موسڵمانی زۆر هه‌یه هاوڕێی ئێزیدییه‌كانن، به‌ڵكو هاوكاری ژماره‌یه‌ك له رفێنراوانییشیان كرد و قوربانییان به هه‌موو شتێك دا تا رزگاریان بكه‌ن.
له موسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، چه‌ندین پێكهاته‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، له نێویاندا ئێزیدی، كریستیان، شه‌به‌ك و كاكه‌یی.
"دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی به كاره‌ساتی شنگال مافی ئێزیدییه‌كان به‌دیده‌هێنێت و به‌شێك له‌وه‌ی به‌هۆی تیرۆره‌وه له ده‌ستیاندا ده‌توانن هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی بده‌ن و ئاسانكاری ده‌كات بۆ داواكردنی مافه‌كانیان" سۆران شنگالی وای وت.
مۆنۆمێنتی كاره‌ساتی شنگال
عه‌بدولجه‌بار جبوری، نوسه‌ر و راگه‌یاندكاری موسڵ داوای له حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق ده‌كات، مۆنۆمێنتێك له گونجی كۆجۆ بیاتبنێن، بۆ قوربانیانی كاره‌ساتی شنگال.
گوندی كۆجۆ له شنگال، له 15ی ئابی 2014دا، داعش سه‌دان هاوڵاتی تێدا كۆمه‌ڵكوژ كرد له نێویاندا منداڵ، زێدی نادیه موراد، رزگاربوی ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه و چالاكوانی ئێزیدییه، كه دوای گه‌یاندنی چیرۆكه‌كه‌ی به جیهان وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دیاریكراو و ساڵی رابردوش به‌هاوبه‌شی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌رگرت.
عه‌بدولجه‌بار جبوری به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌وه‌ی داعش ئه‌نجامیدا جێی ئیدانه‌كردنه به ورد و درشتیه‌وه، موسڵمان پێش ئێزیدی ره‌تیده‌كاته‌وه، پێویسته ئه‌و تاوانه و هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی تری تیرۆر به‌رده‌وام یادبكرێنه‌وه و له‌بیر نه‌كرێن".
شه‌ممه 3ی ئابی 2019، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنێكی نائاساییدا و له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه بڕیارێكدا، 3ی ئابی وه‌ك رۆژی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان ناساند.
ئێزیدییه‌كان له ئاواره‌ییدا
هه‌رچه‌ند نزیكه‌ی چوار ساڵ به‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال تێده‌په‌ڕێت له‌ده‌ستی داعش، به‌ڵام هێشتا زۆرینه‌ی ئێزیدییه‌كان له ئاواره‌یی و له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین.
سیدۆ چه‌تۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له پێكهاته‌ی ئێزیدی ده‌ڵێت هێشتا له لێكه‌وته‌كانی ئه‌و كاره‌ساته‌دا ده‌ژین و سه‌دا 85ی خه‌ڵكی شنگال ئاواره‌ن له 14 كه‌مپدا له پارێزگای دهۆك، به‌شێكی دیكه‌شیان له كه‌مپه‌كانی باشوری موسڵ و شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستانن.
به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆی زیاتر له ملیۆنێك ئاواره‌یی ناوخۆیی له كه‌مپ و ناوچه‌كانی هه‌رێم، سه‌دا 30 له پێكهاته‌ی ئێزیدیی پێكهاتون.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ئاواره‌كان به‌رده‌وام ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه له ژیانی نێو كه‌مپ به‌هۆی نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌وه‌ی قه‌زای شنگال پێویستیه‌تی تا برینه‌كانی سارێژ ببێته‌وه له‌و باره نه‌رێنییه‌ی داعش دروستیكرد، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانه به زوترین كات له‌رێی پلانێكی تۆكمه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌رێم و خۆجێی نه‌ینه‌وا".
هه‌روه‌ها چه‌تۆ داواشیكرد هه‌وڵی بنیاتنانه‌وه و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی قه‌زاكه بدرێت، رێگه‌نه‌درێت به زیاده‌ڕۆیی، كاربكرێت بۆ ره‌خساندنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشته‌وایی.
شنگال چی پێویسته؟
حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر شنگال و دۆسیه مرۆییه‌كه‌ی كه‌مته‌رخه‌من، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی سیدۆ تاتانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
شنگال كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له ئێزدیی پێكهاتون، له‌گه‌ڵ به‌شێك له عه‌ره‌بی سونه، بەدووری 120 ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ، ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه و له‌روی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه.
تاتانی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای پێنج ساڵ له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شنگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه، هێشتا بارودۆخه‌كه وه‌ك پێشتره له شنگال، خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌وه، ئاواره‌كانیش بارودۆخیان كاره‌ساتاوییه".
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، مانگی رابردو بودجه‌ی پارێزگاكه‌ی په‌سه‌ند كرد كه به‌شێكی ته‌رخانكراوه بۆ پرۆسه‌كانی ئاوه‌دانی له شنگال.
"حكومه‌تی ناوه‌ندی پابه‌نده به دورخستنه‌وه‌ی لایه‌نی سیاسیی و سه‌ربازی كه له ده‌ره‌وه‌ی شنگاله‌وه هاتون و ئێستا حوكمی ته‌واوی ژیانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، پێویسته كاربكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ ئاواره‌كانیش و كۆتایی به‌و دۆسیه نامرۆییه بهێنێت".
جگه له نه‌بونی خزمه‌تگوزاریی، بارودۆخی ئه‌منی و فره‌هێزی چه‌كداریی، به‌وته‌ی خه‌ڵكی شنگال به‌ربه‌ستێكی سه‌ره‌كییه له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناكۆكی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق، وایكردووه قه‌زاكه دوو ئیداره‌ی جیاوازی هه‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌كیان دان به‌ویتریدا بنێت.