ئاواره‌كانی نیشته‌جێی كه‌ركوك، دادوبێدادیانه به‌ده‌ست گوله‌مه‌رگی ژیانی ژێر خێوهتهوه، به‌بێ ناسنامه و به‌بێ خزمه‌ت، به ناچاری ماونه‌ته‌وه و ناشتوانن بۆ زێدی كۆنتڕۆڵكراوی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه.
یه‌كێك له به‌ربه‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان؛ نه‌بونی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمییه، له‌وانه پێناس یان ره‌گه‌زنامه، چونكه له كاتی هه‌ڵاتن و به‌جێهێشتنی ماڵه‌كانیاندا فه‌وتاوه، ئه‌وه‌ش بناغه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانی ئاساییه بۆ هه‌ر عیراقییه‌ك.
"حكومه‌ت له ئاستی ئاواره‌كاندا زۆر كه‌مته‌رخه‌مه، چوار بۆ پێنج ساڵه له كهمپداین، به‌ڵام كه‌س ئێمه‌ی له بیر نییه تا نزیكی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بینه‌وه" ریاز ساڵح (43 ساڵ) وای وت.
"به‌بێ كار دانیشتوین، موچه‌یه‌كی دیاریكراومان لای حكومه‌ته‌وه نیه، پێنج ساڵه لێره‌ین و له هاوكاری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیش سودمه‌ند نه‌بوین، هه‌رچه‌نده ساڵانێكه وه‌ك بێكار ناومان نوسیووه".
ئەو تیمەی ڕاسپێردراوە بەدەركردنی پێناسی نیشتیمانی بۆمان كارەكانی زۆر سستن
ئه‌و هه‌رچه‌نده داواكاری له پێشتری هه‌یه، به‌ڵام خۆشحاڵه لانیكه‌م ببێته خاوه‌نی ناسنامه‌ی خۆی، كه پێشتر له ده‌ستیانداوه و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا، پێویستیان ده‌بێت بۆ هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك، به تایبه‌ت كاتێك منداڵه‌كانیان ده‌ست به خوێندن بكه‌ن.
تیمێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، چوارشه‌ممه 30ی تشرینی یه‌كه‌م چوونه كه‌مپه‌كانی له‌یلان له باشوری خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركوك، تا كارئاسانییان بۆ بكه‌ن له به‌ده‌ستهێنانی كارتی نیشتمانی، له‌و سه‌ردانه‌دا، په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) بۆ روماڵ له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌دا بوو.
ماجد قه‌یس، دانیشتویهكی كه‌مپی له‌یلانی یه‌ك بوو، چوار ساڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له‌ژێر خێوهتدایه، ئه‌و پێناس و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانی ون كردووه، به‌شێكیی تر له خه‌ڵكی كه‌مپه‌كه، به‌ڵگه‌نامه‌كانیان سوتاوه، بۆیه چاوه‌ڕێ بوو كارتی نیشتمانی بۆ ده‌ربكرێت.
"ئەو تیمەی ڕاسپێردراوە بەدەركردنی پێناسی نیشتیمانی بۆمان كارەكانی زۆر سستن، رۆژانه 10 بۆ 15 خێزان به‌رێده‌كه‌ن، له‌رێی یه‌ك كۆمپیوته‌ره‌وه كارده‌كه‌ن، لهكاتكدا ته‌نیا له كه‌مپی ئێمه زیاتر هه‌زار و 500 كه‌س ده‌ژی".
ماجد ئه‌وه‌شی له‌رێی (كه‌ركوك ناو)وه، گله‌یی روبه‌روی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان كرده‌وه، به‌وه‌ی هاوكاری پێویستیان ناكه‌ن، "چونكه ناتوانین بگه‌ڕێیینه‌وه ناوچه‌كانی خۆمان، خانوه‌كان خاپور بون، ده‌بێت هاوكاریی بكرێین".
له نێو كه‌مپه‌كانیشدا، ئاواره‌كان له‌وپه‌ڕی سه‌ختیدا، به تایبه‌ت وه‌رزی سه‌رما و باران تێده‌په‌ڕن، به‌هۆی لافاو و ره‌شه‌باوه.
له نێو ئاواره‌كانی كه‌ركوك، خه‌ڵكی حه‌ویجه و پارێزگاكانی تری نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ن، كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه هه‌ڵاتون.
"كاتی خۆی هاوسەرەكەم داعش لەسێدارەی داوە، له ژیانێكی قورس و سه‌ختداین، پێویستە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران هاوكاری زیاترمان بێت، چونكه هێشتا هاوسه‌ره‌كه‌م بڕوانامەی مردنی نییه و ناشتوانم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ بێجی، چۆن بڕۆم و له كوێ نیشته‌جێبم؟" دایكی حه‌مودی پرسیاری زۆری هه‌بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س وه‌ڵامی بداته‌وه.
كه‌مپه‌كانی سنوری ناحیه‌ی له‌یلان، له 2014وه تا 2017، هه‌زاران خێزانی ناوچه‌كانی حه‌ویجه و پارێزگاكانی تری تێدا نیشته‌جێ بووه، كه هه‌رچه‌نده حوكمڕانی داعش له ناوچه‌كانیاندا كۆتایی هاتووه، به‌ڵام هێشتا به‌شێكیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
لیوا محەمەد ساجد سەلمان، لە دەستەی پشكنینی ئیداری و پیشەیی سەر بەنوسینگەی وەزیری ناوخۆ، لە په‌راوێزی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌دا بۆ كه‌مپ، به رۆژنامه‌نوسانی وت؛ ئەركی لیژنه‌كه‌یان دەركردنی پێناس و په‌ڕاو و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمییه بۆ ئاواره‌كان.
لیژنه‌كه له ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێكهاتون، وه‌ك لیوا محه‌مه‌د باسیكرد، كاری ئه‌وان به بەهەماهەنگییە لەگەڵ ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و حكومەتە خۆجێیەكاندا، بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
لیواكه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی له‌وه‌كرد پرۆژه‌كه چه‌ند مانگێكه ده‌ستیپێكردووه و پێشتریش ههكان پرۆسه بۆ ئاواره‌كانی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
"ئه‌م پرۆسه‌یه هەنگاوی یەكەمە بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان؛ كاتێكی دیاریكراو نیه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه، خه‌ڵكانی ئاواره دوای ئه‌وه‌ی ده‌بنه خاوه‌نی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان، ئازادده‌بن له هاتوچۆ و گه‌شتكردن" لیوا محه‌مه‌د وای وت.
حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، پێشتر و له‌رێی ته‌رخانكردنی بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه، كه ده‌گه‌یشته ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار، هانی ئاواره‌كانی دا تا بگه‌ڕێنه‌وه، له‌مساڵیشدا، هه‌وڵه‌كانی چڕتر كرده‌وه، تا به یه‌كجاری كه‌مپه‌كان دابخات.
شه‌ڕی دژ به داعش، كه نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن كه‌سی له عیراق ئاواره كرد، زیانی زۆری گیانی و ماددی لێكهوتهوه، هێشتا هه‌زاران خانوو له كه‌ركوك و پارێزگاكانی تر به وێرانه‌یی ماونه‌ته‌وه.