له شه‌و و رۆژێكدا، ته‌نیا چوار كاتژمێر كاره‌با نیشتمانی به هاوڵاتیانی داقوق ده‌درێت و كاته‌كانی تر به مۆلیده‌ی ئه‌هلیی پڕده‌كرێته‌وه، كه بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك نزیكه‌ی 12 هه‌زار وه‌رده‌گیرێت، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی خه‌ڵكی لێكهوتهوه.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، له زۆرینه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌زای داقوق (44كم باشوری كه‌ركوك)، چوار بۆ پێنج كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی هه‌یه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا.
"كاره‌بای نیشتمانی زۆر زۆر خراپه، چوار كاتژمێر هه‌یه، به شێوه‌ی پچڕ پچڕ، هیچ ئامێریكیش كاری پێناكات چونكه ڤۆڵتییه‌ی كه‌مه، بۆیه به ناچاری پشت به كاره‌بای مۆلیده ده‌به‌ستین" حه‌سه‌ن عه‌بدولره‌زاق، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی زه‌هرای داقوق واده‌ڵێت.
به وته‌ی ئه‌و هاوڵاتییه بۆ (كه‌ركوك ناو)، ته‌نیا پاره‌ی یه‌ك مانگی مۆلیده‌ی ئه‌هلی، 65 هه‌زار دینار له‌سه‌ری كه‌وتووه بۆ مانگێك.
به‌پێی خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك بۆ یه‌م مانگ له داقوق، 9 تا 12 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
فه‌لاح ئه‌حمه‌د، دوكانداره له داقوق و ده‌ڵێت بێ كاره‌بایی، كێشه‌ی زۆری بۆ دروستكردوون، به تایبه‌ت له وه‌رزی سه‌رمادا، "به ته‌واوی ژیانمان ناخۆش بووه و بێتاقه‌ت بوین".
ئه‌و گله‌یی له هه‌وڵه‌كانی فه‌رمانگه‌ی كاره‌با هه‌یه، كه ته‌نیا به‌ڵێن ده‌ده‌ن و كێشه‌كانیش وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، وای لێهاتوه "ساڵ به ساڵ ده‌ڵێین خۆزگه‌مان به پار".
قه‌زای داقوق، پێویستی به 20 مێگاوات كاره‌بای نیشتمانی هه‌یه، له ئێستادا كه‌متر له‌و بڕه به ناوچه‌كه ده‌گات.
فه‌خره‌دین ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هونه‌ری فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای داقوق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بەشێكی زۆری كێشه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاده‌ڕۆییانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌بای نیشتمانی، به تایبه‌ت له‌لایه‌ن به‌شێك له جوتیارانه‌وه به‌هۆی دانانی ماتۆڕی گه‌وره‌ی ئاو له لیری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كاندا، جگه له به‌كارهێنانی ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه".
هه‌روه‌ها بهڵێنیدا "لە ئایندەیەكی نزیكدا كێشەكە چارەسەر دەكەین"، ئه‌وه‌ش له‌رێی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی بۆ دانانی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با به توانای 132 مێگاوات بۆ داقوق.
له كه‌ركوك و پارێزگاكانی تری عیراق، له وه‌رزه‌كانی گه‌رما و سه‌رمادا، به گشتی دۆخی كاره‌با به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات، ئیداره‌ی شاره‌كانیش زیاد له جارێك به‌ڵێنی چاككردنی دۆخه‌كه ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ره‌نجامێكی هه‌بێت.