مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سكاڵای ئه‌و كه‌سانه وه‌رده‌گرێت ناوه‌كانیان بۆ دامه‌زراندن نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ كۆككردنه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌سه‌ر نادادپه‌روه‌رییه‌كانی پرۆسه‌كه و رێگریی له هێرشی گه‌نجانی توڕه بۆ سه‌ر په‌روه‌رده.
په‌روه‌رده‌ی پارێزگای كه‌ركوك، دوانیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه 8ی كانونی دوه‌م ناوی دامه‌زرێنراوانی بڵاوكرده‌وه، كه ناڕه‌زایی زۆری ده‌رچوان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد و توركمانی لێكه‌وتۆته‌وه.
له‌سه‌ر داواكاری لێپرسراوانی یه‌كێتیی له كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ده‌یان ده‌رچوی دانه‌مه‌زراو سكاڵایان گه‌یانده مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و حزبه، هه‌رچه‌نده په‌روه‌رده ده‌رگای تانه‌لێدانی كردۆته‌وه و بڕیاره بۆ 10 رۆژ به‌رده‌وامیشی هه‌بێت.
"په‌روه‌رده تانه‌كان وه‌رده‌گرێت و لینكی تایبه‌تی بۆ داناوه، به‌ڵام بانگه‌وازه‌كه‌ی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه سكاڵاكان ببێته بەڵگەیەكی ئاشكرا لەسەر ئه‌و فیڵ و ساخته‌كارییانه‌ی له دامهزراندنهكهدا ئه‌نجامدراوه، تا له‌رێی دادگا و نەزاهەوە به جددی كاری له‌سه‌ر بكه‌ین" بێستون عادل، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
بێستون و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری تری یه‌كێتیی، له مه‌ڵبه‌ندی حزبه‌كه‌یان له كه‌ركوك، سكاڵای ناڕازییه‌كانیان وه‌رگرت.
به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاران، ئه‌گه‌ر ئه‌وان سكاڵاكان وه‌رنه‌گرن، ئه‌وا په‌روه‌رده گوێیان لێناگرێت.
بانگه‌وازه‌كه‌ی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه سكاڵاكان ببێته بەڵگەیەكی ئاشكرا لەسەر ئه‌و فیڵ و ساخته‌كارییانه‌ی له دامهزراندنهكهدا ئه‌نجامدراوه
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو) قەزای حەویجە، بەقەد هەموو ناوەندی شاری كەركوك و شەش ناحیەی دەوربەری پشكی دامەزراندنی پەروەردەی بەركەوتووە، ئەوەش ناڕەزایی فراوانی كورد و توركمانی لێكەوتۆتەوە، بەو پێیەی بە هەردوو پێكهاتەكە ئەوەندەی عەرەب پشكی دامەرزاندنیان بەرنەكەوتووە.
عەلی سەعید (29 ساڵ)، شه‌ش ساڵه به‌شی جوگرافیای كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی ته‌واو كردووه و له دامهزراندنهكهشدا ناوی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه؛ "به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌وه رۆیشتن چونكه ناهه‌قییه‌كی زۆر به‌رانبه‌ر كورد كراوه، رێژه‌ی توركمانیش نزیكه‌ی له رێژه‌ی كورده‌وه له دامهزراندنهكهدا".
"پێمانوایه نوێنەرانی كورد لەو لیژنانەی چاو‌دێر بون به‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌وه وەك پێویست داكۆكییان نه‌كردووه، نەیانتوانیوە ماف و قەبارەی دەرچوانی كورد لەبەرچاو بگرن"، ئه‌و گه‌نجه تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیشی خسته پاڵ په‌روه‌رده و به نادادپه‌روه‌ر وه‌سفی كرد.
بەپێی لیستی ناوی دامەزرێنراوان، نزیكەی هەزار و 517 كەس لە دامەزرێنراوان بەر پێكهاتەی عەرەب كەوتون، كە لانیكەم لەسەدا 62ی كۆی دامەزرێنراوان دەكات، له كاتێكدا كورد نزیكەی 500 دامەزرێنراوی بەركەوتووە، كە زیاتر لەسەدا 20 و توركمانیش زیاتر لەسەدا 17 بە 412 دامەزرێنراو. هەریەكە لە كریستیانی و كوردی فەیلیش كەمتر لەسەدا یەك.
"خەڵكێكی زۆر هاتونەتە مەڵبەند و نوسینگەی پەرلەمان، له گه‌نجانی توڕه و دڵگه‌رم، نیازیان هەبووە هێرشبكەنە سەر پەروەردە بەرامبەر ئەو ناحەقیەی كراوە، بەڵام ئێمە هێورمان كردنه‌وه و وتمان رێگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌گرینه‌به‌ر" به‌وته‌ی بێستون عادل.
راگه‌یاندنی ناوی دامهزرێنراوان، زیاد له جارێك دواخرا، به‌هۆی ناكۆكی پێكهاته‌كانه‌وه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی دامه‌زراندنه‌كه.
پێمانوایه نوێنەرانی كورد لەو لیژنانەی چاو‌دێر بون به‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌وه وەك پێویست داكۆكییان نه‌كردووه
جەمال شكور، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له به‌غدا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سەرۆكایەتیەكانی عیراق لەسەر هێڵن بۆ ئەم بابەتە، ئێمە ترسمان لەم ڕۆژە هەبوو دامەزراندنەكە وای بەسەر بێت، ئەمەی ڕویداوە پێشێلكردنی مافی نەتەوەكانە".
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه په‌رله‌مانتارانی كورد و توركمان له كه‌ركوك، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، ناڕه‌زاییان به‌رانبه‌ر پرۆسه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌ی په‌روه‌رده ده‌ربڕی.
"بە هیچ جۆرێك ئەوەی بڵاوكراوەتەوە قبوڵی ناكەین و خەڵكیش دڵنیا دەكەینەوە به‌ر بەو هەنگاوە دەگرین و ڕێگەی دادگا دەگرینەبەر" جه‌مال شكور، هه‌ڕه‌شه‌ی به سزاگه‌یاندنی سەرپێچیكارانی پرۆسه‌كه‌ی كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، لیستی ناوی دامه‌زرێنراوانی ناردۆته به‌غدا، تا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ ده‌ربچێت دوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی تانه‌كان.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ و له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له 27ی ئابی 2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكرد بۆ دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 841 كه‌س له مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارگوزار و پله وه‌زیفییه‌كانی تر، تا 15ی ئه‌یلول پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 84 هه‌زار كه‌س فۆڕمی بۆ دامه‌زراندنه‌كه پڕكرده‌وه، كه سه‌دا 60ی بۆ نێر و سه‌دا 40ی بۆ مێ ته‌رخانكراوه، به‌وته‌ی په‌روه‌رده، پاڵپشت به خاڵ و له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما دامهزرێنراوان هه‌ڵبژێردراون.