باوك و كوڕێك له سنوری قه‌زای خانه‌قین كوژران، له كاتی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار بۆ سه‌ر گونده‌یان، كه به‌وته‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان له شانه نوستوه‌كانی داعش بون.
روداوه‌كه كاتژمێر 10ی شه‌وی پێنجشه‌ممه بوو، 6ی شوباتی 2020، له گوندی عه‌لی سه‌عدون-ی باكوری خانه‌قین له پارێزگای دیاله.
موئه‌یه‌د زیدان، ئه‌نجومه‌نی گوندی عه‌لی سه‌عدون به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌و شه‌ڕ و روبهڕوبونهوهیدا، باوكێك و كوڕه‌كه‌ی شه‌هیدبون، یه‌كێكی تر له هه‌مان خێزان برینداره، چونكه ماڵی ئه‌وان نزیكترین خاڵی پێكدادانه‌كه بوو له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كان".
خه‌ڵكی ئه‌و گونده شه‌وانه به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش چاودێری و پارێزگاری له سنوره‌كه ده‌كه‌ن.
"به قه‌ناس ئه‌و باوك و كوڕه‌ی شه‌هید بون، ئه‌وان چه‌كیان بۆ پاراستنی گونده‌كه هه‌ڵگرت و له پێناو پاراستنی زێدی خۆیاندا گیانی خۆیان به‌ختكرد".
زیدان ئه‌وه‌شی وت كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌لاماری گونده‌كه‌یان داوه داعش بون.
له‌و هێرشه‌دا ئه‌حمه‌د حسێن (72 ساڵ) له‌گه‌ڵ ته‌حریر ئه‌حمه‌د (39 ساڵ)ی كوڕی كوژران، كوڕێكی تری هه‌مان خێزان، فواد ئه‌حمه‌د (35 ساڵ) برینداربوو.
روداوه‌كانی سنوری خانه‌قین، چه‌ندینجار دوباره بونه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، تائێستا 12 گوندی قه‌زاكه بە تەواوی چۆڵكراون.
ئەبو موستەفا عەمبەگی، فەرماندەی فەوجی دووی لیوای 23ی حه‌شدی شه‌عبی له سنوری خانه‌قین به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چه‌كداره‌كانی داعش لە دارستانی سەر چەمی ڕوباری ئەڵوەن و نزیکی گوندی عەلی سەعدون جموجۆڵیان ھەبوو، بۆیە دەستبەجێ ھێزەکانمان کەوتنە ئامادەباشی و ئاگاداری گوندنشینەکانی عەلی سەعدون كرایه‌وه".
دوای ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، خه‌ڵكی گونده‌كه چه‌كیان هه‌ڵگرتووه و دواتر پێكدادان رویداوه، پاش ماوه‌یه‌ك له روبه‌ڕوبونه‌وه، چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتون.
پێشتر و له روداوێكی هاوشێوه‌دا، ئایاری 2019، شۆفێرێكی ته‌كسی له بۆسه‌ی چه‌كدارانی نه‌ناسراو له گوندێكی قه‌زای خانه‌قین به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه سوتێنرا، باوكی كاتێك ویستی فریای كوڕه‌كه‌ی بكه‌وێت، ئه‌ویش فیشه‌كێكی به‌ركه‌وت و گیانی له‌ده‌ستدا.
له كۆتاییه‌كانی ئه‌و ساڵه‌شدا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، بۆردومانی چه‌ند ئامانجێكی كرد له نیكی خانه‌قین و به‌پێی ئاماری هێزه عیراقییه‌كان، حه‌وت داعش له‌و سنوره‌دا كوژران.
له دوو ساڵی رابردودا، ده‌یان رووداو له هێرشی چه‌كداریی و بۆردومان و ته‌قینه‌وه له قه‌زای خانه‌قین رویاندا، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژران و برینداربون، سه‌رباری ئه‌نجامدانی چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی سه‌ربازی.
له دوای 2003وه دۆسیه‌ی ئه‌منی خانه‌قین به‌ده‌ست پۆلیس و هێزه سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوو تا گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا و هێزه‌كانی تری سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا.