باوك و كوڕێك لەخانەقین كوژران و نۆ كەسی تر برینداربون، لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلە. ئەوەش سێیەمین حاڵەتی كوشتنی كوڕ و باوكە لە روداوی هاوشێوەدا لەو قەزایە.
روداوەكە كاتژمێر 10:30ی شەوی رابردوو رویدا، كاتێك حەیدەر ئیحسان کە پیشەی پێشمەرگەیە، لە خانەقینەوە بەرەو گوندەكەی (بەهارتازە) دەگەڕایەوە.
خالد سەید مراد، کوڕی پوری حەیدەر، بە (كەركوك ناو)ی وت "حەیدەر لە خانەقین میوان بووە، لەكاتی گەڕانەوەیەدا دەستڕێژی گولـلەی لێكراوە و كوژراوە، ئۆتۆمبێلەكەشی بە تەواوی سوتاوە، كە خۆی هەر لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا بووە".
حەیدەر لە خانەقین میوان بووە، لەكاتی گەڕانەوەیەدا دەستڕێژی گولـلەی لێكراوە و كوژراوە، ئۆتۆمبێلەكەشی بە تەواوی سوتاوە
وتیشی "ئێمە نازانین، بە دەستڕێژی گولـلە ئۆتۆمبێلەكەی سوتاوە، یان دواتر سوتێنراوە". جەختیشیكردەوە كە زانیاری‌یان نییە لەوەی چەكدارەكان كێن.
حەیدەر ئیحسان، پێشمەرگە بوو، پاسەوانی بارەگای ناوچەی خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستانی دەكرد لەخانەقین.
گوندی بەهار تازە، بەدوری حەوت كیلۆمەتر دەكەوێتە باشوری قەزای خانەقین.
لەكاتی هێرشەكە لەنزیك گوندی بەهار تازە، كەسوكاری حەیدەر، لە نێویاندا باوك، برا و كوڕێكی بەهانایەوە دەچن، بەڵام دەستڕێژی گولـلەیان لێدەكرێت.
بەهۆیەوە باوكی حەیدەر فیشەكی بەردەكەوێت و هەر لەوێ گیانلەدەستدەدات. برایەك و كوڕێكی 12 ساڵیشی برینداردەبن. لەگەڵ دوو كەسی تر لە خەڵكی گوندەكە، ئەوەش بەوتەی خالید سەید مراد.
(كەركوك ناو)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ی شوبات، چووە گوندی بەهار تازە بۆ شوێنی روداوەكە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەناوچەكە بە (كەركوك ناو)ی وت "دوای روداوەكە مەفرەزەیەکی سوپای عیراق چونەتە شوێنی روداوەكە، بەڵام لەسەر رێگای گوندەكە بۆمبێك پێیاندا تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە چوار سەرباز برینداربون".
لەنزیك گوندی بەهار تازە بۆمبێك بە مەفرەزەیەكی سوپادا تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە چوار سەرباز برینداربون
ئەو جەختیكردەوە لەوەی چەكدارانی داعش بەو روداوە هەستاون.
بەگشتی لەو روداوەدا نۆ كەس برینداربون.
لە روداوێكی تردا، 6ی شوباتی 2020 باوك و كوڕێك له سنوری قه‌زای خانه‌قین كوژران، له‌كاتی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار بۆ سه‌ر گوندهكەیان، كه به‌وته‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان له شانه نوستوه‌كانی داعش بون.
روداوه‌كه كاتژمێر 10ی شه‌و له گوندی عه‌لی سه‌عدون-ی باكوری خانه‌قین له پارێزگای دیاله.
موئه‌یه‌د زیدان، ئه‌نجومه‌نی گوندی عه‌لی سه‌عدون ئەوكات به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌و شه‌ڕ و روبهڕوبونهوهیدا، باوكێك و كوڕه‌كه‌ی شه‌هیدبون، یه‌كێكی تر له هه‌مان خێزان برینداره، چونكه ماڵی ئه‌وان نزیكترین خاڵی پێكدادانه‌كه بوو له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كان".
خه‌ڵكی ئه‌و گونده شه‌وانه به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش چاودێری و پارێزگاری له سنوره‌كه ده‌كه‌ن.
روداوه‌كانی سنوری خانه‌قین، چه‌ندینجار دوباره بونه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، تائێستا 12 گوندی قه‌زاكه بە تەواوی چۆڵكراون.
پێشتر و له روداوێكی هاوشێوه‌دا، ئایاری 2019، شۆفێرێكی ته‌كسی له بۆسه‌ی چه‌كدارانی نه‌ناسراو له گوندێكی قه‌زای خانه‌قین به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه سوتێنرا، باوكی كاتێك ویستی فریای كوڕه‌كه‌ی بكه‌وێت، ئه‌ویش فیشه‌كێكی به‌ركه‌وت و گیانی له‌ده‌ستدا.