دامه‌زراندنه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، چه‌ند مانگێكه به هه‌ڵپه‌سێراوی ماوه‌ته‌وه و به‌پێی دوایین به‌دواداچونه‌كانی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عیراق، له وه‌زاره‌ته‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه راگیراوه و دیارنییه كه‌ی یه‌كلاده‌كرێته‌وه.
پرۆسه‌ی دامه‌زراندن له‌سه‌ر میلاكی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، له مانگه‌كانی رابردودا ناكۆكی و ئاڵۆزی زۆری له نێوان ده‌رچواندا لێكهوتهوه، به‌هۆی ناڕهزاییهكانهوه چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكهات و تائێستا رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر پرۆسه‌كه نه‌كراوه.
ئەندام عەبدولكه‌ریم، لێپرسراوی دەستەی مامۆستایانی دانەمەزراو لە كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت "زیاتر له 360 سكاڵامان تۆماركرد لای لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، بۆیه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ین و نازانین چی كراوه".
ئه‌و ده‌سته‌یه له كۆتاییه‌كانی كانونی دوه‌می 2020دا، خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان دژی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك ئه‌نجامدا و داوایانكرد، لیستی ناوی دامه‌زراوان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دامهزراندنهكهدا جددی نییه
ئه‌و لیسته‌ی په‌روه‌رده له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا بڵاویكرده‌وه، به‌وته‌ی ده‌رچوانی كورد و توركمان، دادپه‌روه‌ری تێدا نییه.
بەپێی لیسته‌كه لانیكه‌م سه‌دا 62ی دامەزرێنراوان بەر پێكهاتەی عەرەب كەوتون، زیاتر له سه‌دا 20 بۆ كورد، زیاتر له سه‌دا 17 بۆ توركمان، هەریەكە لە كریستیان و كوردی فەیلیش كەمتر لەسەدا یەكیان به‌ركه‌وتووه.
مەریوان نادر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌سه‌ر راسپاردەی نوسراوەكانی ئێمە بابەتی دامەزراندنەكە وەستێنراوە، بەڵام ئێستا وەزیری پەروەدە دەیهوێت كارەكانی دامەزراندنەكە دەستپێكاتەوە بە هەمانشێوەی پێشتر".
ئه‌و لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مان له سه‌ره‌تای شوباتی 2020دا، چونه كه‌ركوك و دوای كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌دا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌یان راگه‌یاند، تا له مانگێكدا پرۆسه‌كه دوباره بكرێته‌وه، به‌ڵام تائێستا دامه‌زراندنه‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شێنراوه‌ته‌وه.
"لە هەوڵداین تا وەزارەتی پەروەردە بە تەواوی كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی دامەزراندنهكە بكات، لەسەر بنەمای رێككەوتن و تەوافق دامه‌زراندنه‌كه یه‌كلاییبكرێته‌وه" به‌وته‌ی مه‌ریوان نادر.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كه‌ركوك وتیشی "وه‌زاره‌تی پەروەردە له‌كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته جددی نییه".
دوای ناڕه‌زاییه‌كانی كورد و توركمان، به‌شێك له ده‌رچوانی عه‌ره‌بیش له شوباتی ئه‌مساڵدا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا له كه‌ركوك، دژی هه‌وڵه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌ی په‌روه‌رده.
نه‌زیهه، لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندن له په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تائێستا هیچ گۆرانكارییەكی نوێ نییه له دامهزراندنهكهدا، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده له به‌غدایه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و دیارنییه پرۆسه‌كه به كوێ ده‌گات".
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی رابردودا و به بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له 27ی ئابی 2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكرد بۆ دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 841 كه‌س له مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارگوزار و پله وه‌زیفییه‌كانی تر، تا 15ی ئه‌یلول پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 84 هه‌زار كه‌س فۆڕمی بۆ دامه‌زراندنه‌كه پڕكرده‌وه، كه سه‌دا 60ی بۆ نێر و سه‌دا 40ی بۆ مێ ته‌رخانكراوه، به‌وته‌ی په‌روه‌رده، پاڵپشت به خاڵ و له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما دامهزرێنراوان هه‌ڵبژێردراون.