ساڵێك به‌سه‌ر روداوی نقومبونی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵدا تێپه‌ڕی، به‌بێ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی له روبارهكهدا خنكان.
له 21ی ئازاری 2019دا له دورگه‌یه‌كی گه‌شتیاری له موسڵ، به‌هۆی نقومبونی به‌له‌مێكه‌وه له روباری دیجله، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له نێویاندا ژن و منداڵ خنكان، تائێستاش ته‌رمی به‌شێكیان دیارنییه.
"تائێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌كمان پێنه‌دراوه وه‌ك قه‌ره‌بوو كه په‌رله‌مانی عیراق بڕیاری له‌سه‌رداوه" هاوڵاتییه‌كی دانیشتوی موسڵ، له‌باره‌ی گله‌ییه‌كانی سه‌دان خێزانی زیانلێكهوتهی ئه‌و روداوه‌وه وای وت.
پەرلەمانی عیراق له ئاداری 2019دا بڕیاریدا بە قەرهبوكردنەوەی كەسوكاری قوربانیان، بەڵام هێشتا هیچ خێزانێك قەرەبونەكراونەتەوە.
ئه‌و هاوڵاتییه كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، حه‌وت ئه‌ندامی خێزانی كه‌وتنه نێو روباره‌كه‌وه، تیمه‌كانی فریاگوزاری و مه‌له‌وانی ته‌نیا شه‌ش ته‌رمیان له خانه‌واده‌كه‌ی ده‌رهێنایه‌وه، هێشتا ته‌رمی كچێكی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
"ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه بون ده‌وروبه‌ری 287 كه‌س بووه، به‌پێی تكتی چونه سه‌ر به‌له‌مه‌كه، جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك خێزان به‌بێ تكت چون، له هه‌مووشیاندا تائێستا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بێسه‌روشوێنن و ته‌رمه‌كانیان دیارنییه.
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی گه‌شتیاران بۆ سه‌ر به‌له‌مه‌كه نیشانده‌دات له دورگه‌ی گه‌شتیاری ئوم ره‌بیعه‌ین له شاری موسڵ، 287 كه‌س سه‌رده‌كه‌ون، زۆرینه ژن و منداڵن، ته‌نیا نزیكه‌ی 60 كه‌س له‌و رۆژه‌دا له خنكان رزگاركراون.
نه‌جم جبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا له ساڵیادی روداوه‌كه‌دا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاویكرده‌وه و نیگه‌رانی نیشاندا له "جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكار و خێزانی قوربانییان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه".
هه‌روه‌ها داوای له نوێنه‌رانی پارێزگاكه له په‌رله‌مانی عیراق كرد كاری جددی بكه‌ن بۆ قه‌ره‌بوی زیانلێكه‌وتوانی روداوی نقومبونی به‌له‌مه‌كه‌ی موسڵ.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له هه‌مان ساڵدا، پێنج لێپرسراوی باڵای موسڵ وه‌ك كه‌مته‌رخه‌م له دۆسیه‌ی نقومبونی به‌له‌مه گهشتیارییهكهدا راگه‌یاند، سه‌رباری پێكهێنانی چه‌ندین لیژنه‌ی تری لێكۆڵینه‌وه و ده‌ستگیركردنی خاوه‌نی دورگه گه‌شتیارییه‌كه، هێشتا ده‌ره‌نجامی كۆتایی دۆسیه‌كه و دادگاییه‌كه‌ی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به (كه‌ركوك ناو)ی وت لێكۆڵینه‌وه‌كان هێشتا به‌رده‌وامه له هۆكاره‌كانی نقومبونی به‌له‌مه‌كه و كۆتایینه‌هاتووه، دادگا زۆربه‌ی لێپرسراوانی ئیداری و ئه‌منی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری بانگهێشتكردووه، نوسراو و دۆسیه‌كانی ئه‌و روداوه‌كه له ئێستادا گه‌یشتۆته ده‌وروبه‌ری حه‌وت هه‌زار په‌ڕه.
نقومبونی ئه‌و به‌له‌مه، ئه‌وكات ناڕەزایی خۆپیشاندانی فراوان لە موسڵ بەدواداهات و ماتەمی گشتی لە عیراق راگەیەنرا، بوو به هۆكاری چه‌ندین گۆڕانكاری ئیداریی و ئه‌منیش له سنوره‌كه‌دا، له نێویاندا لابردنی پارێزگاری نه‌ینه‌وا و زۆربه‌ی لێپرسراوانی تر.