خوێندكارێكی زانكۆی كه‌ركوك، دوای چوار مانگ له رفاندنی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ ماڵه‌وه، وێنه‌ی ساتی كوشتنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن "داعشه‌وه" بڵاوده‌كرێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه.
جاسم محەمەد زۆراب نوری باجەلان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی دیكه‌یدا ئێواره‌ی 30ی كانونی دووەمی 2020 لە نزیك ناحیەی قەرەتەپە سەر بە قەزای خانەقین، كه‌وتنه بازگه‌ی وه‌همی ژمارەیەك چەكداری نه‌ناسراوه‌وه و رفێنران.
له‌وكاته‌وه هیچ هه‌واڵێكی جاسم و هاوڵاتییه‌كانی دیكه نه‌بوو تا 25ی ئایاری 2020 هه‌واڵی كوشتنه‌كه‌ی به باوكی دراوه.
حه‌یده‌ر باجه‌لان، پورزای جاسم به (كه‌ركوك ناو)ی وت "وه‌ك خانه‌واده‌كه‌ی له هه‌واڵی كوشتنی ئاگاداركراوینه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا ته‌رمه‌كه‌یمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا قسه‌مان كردوه تا لێكۆڵینه‌وه له وێنه‌كانی كوشتنه‌كه بكرێت و شوێنی كوشتنه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه".
خێزانه‌كه‌ی جاسم هه‌وڵده‌ده‌ن شوێنی كوشتنه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه
به‌وته‌ی حه‌یده‌ر هه‌وڵی خانه‌واده‌كه بۆ ئه‌وه‌یه لانیكه‌م بتوانن ئه‌گه‌ر ئێسك و پروسكهكهیشی بێت بیهێننه‌وه و به‌خاكی بسپێرن.
جاسم محه‌مه‌د، خوێندكاری قۆناغی سێی زانسته سیاسییه‌كان بوو، له‌گه‌ڵ خوێندكارێكی تری زانكۆی كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی تردا بۆ سنوری خانه‌قین ده‌گه‌ڕانه‌وه، له‌و بازگه‌یه‌دا هه‌شت كه‌سیان رفێنران و ده‌ستبه‌جێ یه‌كێكیان درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله.
له‌و حه‌وت رفێنراوه‌ی بێسه‌روشوێن بون، پێنجان خه‌ڵكی قەرەتەپە، دوانەكەی تریش یەكێكیان خەڵكی جەلەولا و ئەوەی تر خەڵكی خانەقین بوو.
خەلیل خوداد، لێپرسراوی كۆمیته‌ی جه‌له‌ولای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه ئاگاداری دۆسیه‌ی رفێنراوهكانه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوه‌م رۆژی جه‌ژن هه‌وڵی كوژرانی جاسم و وێنه‌ی كاتی كوشتنی به باوكی دراوه".
"له‌و كه‌سانه‌ی رفێنرابون، به‌شێكیان به پاره ئازادكران و به‌شێكشیان داوای هیچ له كه‌سوكاری نه‌كراوه، به‌ڵكو هه‌ر په‌یوه‌ندیشیان پێوهنهكراوه".
مه‌ترسی جموجۆڵی داعش له ناوچه‌كه‌دا به به‌رده‌وامی هه‌یه
به‌وته‌ی لێپرسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی، مه‌ترسی جموجۆڵی داعش له ناوچه‌كه‌دا به به‌رده‌وامی هه‌یه، له كرده‌وه‌ی توندوتیژی تا رفاندنی گه‌نجان چه‌ندجارێك دوباره بۆته‌وه.
چه‌ند رۆژێك دوای روداوه‌كه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له هەواڵگری قەزای داقوق بۆ (كه‌ركوك ناو) ئاشكرایكرد "پلاندانەر و سەرپەرشتیار"ی رفاندنی هەشت هاوڵاتییەكەی قەرەتەپەیان له‌ناوشاری كه‌ركوك دەستگیركردووه، و دانیناوە بەوەی "پلاندانەری رفاندنی ئەو هەشت هاوڵاتییە بووە و پەیوەندیشی لەگەڵ چەكدارانی داعشدا هەیە".
دەستگیركراوەكە خەڵكی پارێزگای دیالەیە، بەڵام لە شەڕی داعشدا ئاوارەی داقوق بووە و دواتر نەگەڕاوەتەوە بۆ زێدی خۆی.
ناوبەناو روداوی رفاندن و كوشتن لە قه‌ره‌ته‌په رودەدات و لە سەرەتای تشرینی دووەمی 2019، دوو كەس لە گوندی نارینی سەر بە ناحیەی قەرتەپە رفێنران و سەرەتای ئەم ساڵ یەكێكیان دوای زیاتر لە دوو مانگ لە رفاندنی، بە 60 هەزار دۆلار ئازادكرا.