به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی چوار هاوڵاتی له خانه‌قین دۆزرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه هێرشیانكرایهسهر و رفێنران.
ته‌رمی ئه‌و چوار هاوڵاتییه كه دوانیان برابون، له گوندی ده‌كه‌ی مه‌لا حه‌مید به‌دوری نزیكه‌ی 20 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی قه‌زای خانه‌قین دۆزرانه‌وه و به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی ئاب له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی خانه‌قین بۆ (كه‌ركوك ناو) هه‌واڵی گه‌یشتنی ته‌رمه‌كانی بۆ پزیشكی دادوه‌ری پشتڕاستكرده‌وه.
ئه‌و چوار هاوڵاتییه شه‌وی رابردوو 26ی ئاب له هه‌مان گوند كه‌وتنه بۆسه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه كه به‌وته‌ی گوندنشینان گومانده‌كرێت چه‌كداره‌كان داعش بن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گونده‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت هیچ هێزێكی ئه‌منی كاتی روداوه‌كه و دواتر نه‌چۆته ناوچه‌كه تا به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه.
هیچ هێزێكی ئه‌منی له‌كاتی روداوه‌كه‌دا نه‌چۆته گونده‌كه
له سه‌ره‌تای روداوه‌كه‌دا، دوو شۆفێر به ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه كه‌وتونه‌ته بۆسه‌وه، دوای گڕتێبه‌ردانی ئۆتۆمبێله‌كانیان، خه‌ڵكی گونده‌كه ویستویانه به هانایانه‌وه بچن و له‌وكاته‌دا چه‌كداره‌كان ده‌ستڕێژی گولـله‌یان لێكردون، له‌كاتی هه‌ڵاتنی خه‌ڵكه‌كه‌دا دوو برا له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
ئه‌و دوو برایه و دوو شۆفێره‌كه تا به‌یانی ئه‌مڕۆ و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان دیارنه‌بون و هیچ هێزێكی ئه‌منییش به‌دویاندا نه‌گه‌ڕاوه، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی (كه‌ركوك ناو).
ئەو هێرشانه لەكاتێكدایە، هێزە عیراقییەكان لە دوایین ئۆپەراسیۆنیاندا لە ناوچەكانی جێناكۆك و بەتایبەت لە سنوری قەزای خانەقین، له ناوه‌ڕاستی ته‌مموزی ئه‌مساڵدا، جەختیان لە لاوازكردنی داعش كردەوە بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەیانەوە.
له دوایین كۆبونه‌وه‌ی نێوان شاندی پێشمه‌رگه و سوپاش، كۆتایی ته‌مموزی 2020، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی نێوان هه‌ردوو هێزه‌كه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی توندوتیژی له ناوچه جیاوازه‌كانی خانه‌قین تۆماركراون، له نێویاندا چه‌ندین هێرشی چه‌كداری بۆ گوندنشینان كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گیانیانله‌ده‌ستداوه و برینداربون، جگه‌له‌وه‌ی زیانی زۆری ماددییان لێكه‌وتۆته‌وه.