حكومه‌تی فیدراڵی عیراق، ده‌ستده‌كات به لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هه‌ردوو گۆڕی خه‌سفه و عه‌لو عه‌نته‌ر، بێ ئه‌وه‌ی هیچ واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵدانه‌وه و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی روفاته‌كانی نێویان دابنێت.
خه‌سفه و عه‌لو عه‌نته‌ر؛ دوو گۆڕی به كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام - داعش"ـن له پارێزگای نه‌ینه‌وا و پێشبینیده‌كرێت ته‌رمی هه‌زاران هاوڵاتییان تێدابێت.
هه‌فته‌ی رابردوو، 18ی كانونی دوه‌می 2021، ده‌زگای شه‌هیدانی نه‌ینه‌وا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی پارێزگاری له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی عیراق پرۆسه‌ی پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌و دوو گۆڕه ده‌ستپێكرد.
محه‌مه‌د عه‌لی عه‌سكه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای شه‌هیدانی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ده‌ستمانكردووه به لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر هه‌ردوو گۆڕی خه‌سفه و عه‌لو عه‌نته‌ر، ئه‌وه‌ش له‌رێی تیمێكی مه‌یدانی به هه‌ماهه‌نگی به‌غدا و لیژنه‌ی ئه‌ندازیاری پۆلیسی نه‌ینه‌وا".
خه‌سفه، له نێو خه‌ڵكی نه‌ینه‌وادا به چاڵی خه‌سفه یان چاڵی مه‌رگ ناسراوه، به دوری 20كم ده‌كه‌وێته ده‌شتاییه‌كانی باشوری شاری موسڵ، به دوری سێ كیلۆمه‌تر له ده‌وروبه‌ریدا ئاوه‌دانی نییه و نزیكترین شوێن له‌و چاڵه‌وه گوندی عه‌زبه‌یه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی موسڵ و به‌غدا.
"ناتوانين هيچ واده‌یه‌ك ده‌ستنیشانبكه‌ین بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی چاڵی خه‌سفه و عه‌لو عه‌نته‌ر، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌غدا و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له په‌یوه‌ندیداین تا كاتێكی گونجاو دیاریبكه‌ین" به‌وته‌ی محه‌مه‌د عه‌لی.
هه‌روه‌ها وتی كاره‌كانی ئه‌وان له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدایه، دوای لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنی زانیاری ورد و راست، به راپۆرتێك ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی بۆ به‌غدا به‌رزده‌كه‌نه‌وه تا بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌یان ته‌رخانبكات.
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، ئازاری 2017 له زاری ژماره‌یه‌ك شایه‌تحاڵه‌وه بڵاویكرده‌وه، زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س لەو ناوچەیە لە سێدارەدراون و خراونەتە چاڵی خه‌سفه‌وه كه تیرەكەی 35 مەتر دەبێت.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراقیش له ئابی 2018دا بڵاویكرده‌وه هه‌شت ئه‌ندامی یه‌ك خێزان دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان به‌وه‌داناوه به‌هاوكاری ئه‌وان داعش 370 كه‌سی له‌سێداره‌داوه و ته‌رمه‌كانیان خراوه‌ته ئه‌و چاڵه‌وه.
تا هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان دره‌نگ بكه‌وێت پرۆسه‌كه قورس‌تر ده‌بێت
عه‌لی عومه‌ر گه‌عبۆ، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "نوسراومان بۆ به‌غدا كردووه و داوامانكردووه په‌له له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا بكه‌ن، به‌تایبه‌ت چاڵی خه‌سفه و عه‌لو عه‌نته‌ر".
ئه‌و ده‌ڵێت خه‌سفه و عه‌لو عه‌نته‌ر "زۆرترین قوربانی" ده‌ستی داعشیان تێدایه.
عه‌لو عه‌نته‌ر، به دوری شه‌ش كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی چۆڵ و روته‌ڵه له قوڵایی بیابانه‌كانی چوارده‌وری قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر (70كم خۆرئاوای شاری موسڵ)، نزیكترین شوێن له‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌وه گوندی به‌گی قوت_ـه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عیراق له شوباتی 2020دا، عه‌لو عه‌نته‌ر روفاتی زیاتر له هه‌زار هاوڵاتی توركمان و ئێزیدی تێدایه، دوای گولـله‌بارانكردنیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
یاریده‌ده‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا هۆشداری دا تا هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان دره‌نگ بكه‌وێت پرۆسه‌كه قورس‌تر ده‌بێت، چونكه "به‌هۆی روداوه سروشتییه‌كان و بارانبارینه‌وه زیانی زۆر به روفات و گۆڕ و به‌ڵگه‌كان ده‌كه‌وێت".
جگه له رفاندنی هه‌زاران هاوڵاتی ئێزیدی شنگال و توركمانی شیعه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، كه هێشتا به‌شێكی زۆریان بێسه‌روشوێنن، به‌پێی ئاماره نافه‌رییه‌كان ژماره‌ی كوژراوانی ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه له نه‌ینه‌وا هه‌زاران كه‌س ده‌بن.
قوسه‌ی عه‌باس محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا و لێپرسراوانی ناوچه‌كه كه‌مته‌رخه‌می زۆریان كردووه له پرسی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كاندا، له‌كاتێكدا زۆرترین گۆڕ له نه‌ینه‌وان، بۆیه كاتی زۆر تێپه‌ڕیووه و ده‌بوو پێشتر كار له‌و دۆسیه‌یه‌دا بكرێت".
ئه‌و ده‌ڵێت له زۆربه‌ی كۆبونه‌وه‌كاندا داوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانیان كردووه و ته‌نیا "به‌ڵێنی بێ كردار"یان پێدراوه، پێشیوایه "حكومه‌تی عیراق و رێكخراوه‌كان گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانیان پشتگوێخستووه و بودجه بۆ پرۆسه‌كه ته‌رخانناكه‌ن".
تائێستا ته‌نیا ژماره‌یه‌ك له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال هه‌ڵدراونه‌ته‌وه، كه له ئاداری 2019ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه و به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 80 گۆڕ له سنوره‌كه‌دا هه‌ن.