لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عیراق، كێشه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك به‌كاتی كپ ده‌كه‌ن، تا گرتنه‌به‌ری بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه بۆ كۆتاییهاتن به ئاڵۆزییه‌كانی نێوان جوتیارانی كورد و عه‌ره‌ب، كه هێشتا گره‌نتی دوباره سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی ناكه‌ن.
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مان، دوای دوو هه‌فته‌یه له پێكهێنانی و له 28ی كانونی 2020دا، بۆ تاوتوێی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان سه‌ردانی كه‌ركوكیان كرد و له 17ی كانونی دوه‌می ئه‌مساڵدا، به نوسراوێك ده‌ره‌نجامی سه‌ره‌تایی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بڵاوكرده‌وه.
ناسر هه‌ركی، په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی لیژنه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "گرنگترین بڕیاری لیژنه‌كه ئه‌وه‌یه نابێت هیچ هه‌نگاو و رێكارێك بۆ ئه‌و زه‌وییانه بگیرێنه‌به‌ر تا بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌رده‌چێت".
وه‌ك له نوسراوی لیژنه‌كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا هاتووه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان راسپێردراوه هیچ رێكارێك بۆ زه‌وییه‌كان نه‌گرنه‌به‌ر و كاریان تێدا نه‌كرێت، تا كاری لیژنه‌كه له ناوچه‌كانی داقوق، له‌یلان، تازه، سه‌رگه‌ڕان و به‌شیر ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌و لیژنه‌یه چاوی به نزیكه‌ی 100 كه‌س كه‌وتووه له جوتیارانی كورد، عه‌ره‌ب و لێپرسراوانی حكومی، ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت به زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیشی وه‌رگرتووه.
له نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه؛ كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه و نوسراو پێویستیان به وردبینی هه‌یه ده‌رباره‌ی راستی و دروستی‌یان، چونكه گومانی ساخته‌كاری هه‌یه.
"ناڵێین دەتوانین كێشەكە چارەسەر بكەین، بەڵام ئێمە هەموو ڕێكار و ڕێگایەكی یاسایی دەگرینەبەر، هیچ گەرەنتییەكیش نییە كە كێشە و ئاڵۆزییه‌كان دوبارە سەرهەڵنەداتەوە" هه‌ركی، كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانه وای وت.
ناسر هه‌ركی وتیشی "فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بڕیاری لیژنه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه و هه‌موو رێكارێك بۆ ئه‌و زه‌وییانه راگیراون".
پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مان، دوای چه‌ند جارێك له دروستبونی ئاڵۆزی و بارگرژی جوتیارانی كورد و عه‌ره‌ب هات له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركوك، به‌هۆی ناكۆكی ده‌رباره‌ی خاوه‌ندارێتی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان.
دواییان بارگرژی به‌هۆی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه، كانونی دوه‌می 2021 بوو، له گونده‌كانی هه‌فته‌غاری قه‌زای داقوق.
لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان له نوسراوه‌كه‌یدا داوای وردبینی ئه‌منی و ئیداری كردووه، له‌گه‌ڵ ته‌رخانكردنی قه‌ره‌بوكردنه‌وه بۆ زیانلێكه‌وتوانی ئه‌و ململانێیه، بڕیاریشیانداوه میوانداری پارێزگاری كه‌ركوك، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی زه‌ویوزار له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كه‌ركوك بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه مێژوی ناكۆكی و ململانێ له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1963 تا 2003، هه‌رچه‌نده عه‌ره‌بی هاورده كه به‌شێكی زۆریان قهرهبووكراونهتهوه له 2003 به‌دواوه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام كێشه‌یه جارێكی‌تر و له 2017 به چڕی سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
ڤیدیۆ: مشتومڕی هاوڵاتیان و به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كه‌ركوك له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی هه‌فته‌غاری داقوق
ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌ڵێت ئه‌وان جارێكی‌تر ده‌چنه‌وه كه‌ركوك و "گوێ له هه‌ردوو به‌ره‌ی كێشه‌كان ده‌گرین تا بتوانین هه‌نگاو و بڕیاری پێویست له داهاتوودا بنێین".
به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕش و لیژنه‌ی كاروباری باكوری سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی حزبی به‌عس، كه سه‌دام حسێن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی كورد له كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست به‌سه‌ر عه‌ره‌بی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراقدا دابه‌شكران، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عریب و راگواستنی خێزانه كورده‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ روخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003، كورد بۆ ته‌واوی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی گەڕایەوە.
به‌ڵام جوتیارانی عەرەب دەڵێن "بەڵگەنامەی بڕاوپێكراو"یان هەیە كە ئەوان خاوەندارێتی ئەو زەوییانە دەكەن، نەك كورد، بۆیە گەڕاونەتەوە ناوچەكە. لەنێو بەڵگەنامەكاندا ئاماژە بە گرێبەستی كشتوكاڵی دەكەن.
رێبوار ته‌ها، په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان له فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردۆته‌وه له چوارچێوه‌ی كاره‌كانیاندا توانیویانه "چه‌ند بڕیارێكی گرنگ" بده‌ن له نێویاندا راگرتنی ھەموو جۆرە ڕێكارێك لەسەر ئەو زەوييە كشتوكاڵييانە، تا يەكلايىكردنەوەى كارى ليژنەكە به ته‌واوی.
یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی خاوەندارێتی بەشێك لەو زەوییانە بەستراوەتەوه بە جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوری عیراق، كە دەبوو ماددەكە لە كۆتای ساڵی 2007 بە تەواوی جێبەجێبكرێت.