به‌رهه‌می ئه‌مساڵی دانه‌وێڵه‌ی شنگال، له وشكبونی یه‌كجاریی نزیكده‌بێته‌وه، به‌هۆی دابه‌زینی رێژه‌ی بارانبارین بۆ كه‌متر له نیوه.
له چوار مانگی سه‌ره‌تای 2021دا ته‌نیا بڕی 101 ملم باران باریووه له شنگال، ئه‌وه‌ش كه‌متر له نیوه‌ی چوار مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2020 بووه، كه بڕی بارانبارین گه‌یشته 311 ملم، به‌پێی ئاماره‌كانی تایبه‌ت به كشتوكاڵی قه‌زاكه بۆ (كه‌ركوك ناو).
"بەهۆی بێبارانییه‌وه ره‌نجی ئەمساڵمان بەفیڕۆ چوو، یەک دیناریش قازانج ناکەم، تەواوی گەنم و جۆوەکەی من هێشتا گوڵی نەداوە و بۆته پووش، ده‌ڵێی سوتاوه، ده‌ڕاسه نایدۆرێته‌وه چونكه بنه‌كه‌ی زۆر كورته و هیچ به‌رهه‌مێكیشی پێوه‌نییه" خه‌ڵه‌ف ئێزیدیین وای وت.
گەنم و جۆوەکەی من هێشتا گوڵی نەداوە و بۆته پووش
خه‌ڵه‌ف جوتیاره له گوندی باشۆكه-ی شنگال و له دوو هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵیدا، ئه‌مساڵ 50 ته‌ن بنه‌تۆوی گه‌نم و 40 ته‌ن جۆی چاندووه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێناكات هیچ به‌رهه‌مێكی هه‌بێت.
"له‌سه‌دا 100 پشت به ئاوی باران ده‌به‌ستین، چونكه زه‌وییه‌كانمان دێمین و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی-یمان نییه، ئه‌مساڵیش هێنده باران كه‌م بووه ئه‌گه‌ر ئێستاش ببارێت هه‌ر سودی بۆ ئێمه نابێت" به‌وته‌ی خه‌ڵه‌ف ئێزیدیین بۆ (كه‌ركوك ناو).
له قه‌زای شنگال (120كم خۆرئاوای موسڵ)، زیاتر له 300 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی هه‌یه و به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و روبه‌ره‌ش پشت به ئاوی باران ده‌به‌ستن.
موحسین عه‌لی، لێپرسراوی به‌شی پلاندانان له فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی قه‌زای شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بۆ ئه‌مساڵ پلانی چاندنی 330 هه‌زار دۆنم هه‌بوو به دانه‌وێڵه، زۆرینه‌ی پلانه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێكرا، 160 هه‌زار كرا به گه‌نم و 150 هه‌زار دۆنم به جۆ، كه ته‌نیا 20 هه‌زار دۆنم پشت به ئاودێری ده‌ستكرد ده‌به‌ستن و ئه‌وانیتر پێویستیان به ئاوی بارانه".
به‌پێی ئاماره‌كانی كشتوكاڵی شنگال ساڵی رابردوو زیاتر له 60 هه‌زار ته‌ن گه‌نم و 70 هه‌زار ته‌ن جۆ به‌رهه‌مهێنراون.
"به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و به‌رهه‌مه زۆر كه‌مده‌بێته‌وه و به‌پێی پێشبینییه‌كانمان به‌رهه‌می گه‌نم 10 تا 13 هه‌زار ته‌ن ده‌بێت و به‌رهه‌م جۆش هه‌زار ته‌ن".
به‌وته‌ی لێپرسراوه‌كه‌ی كشتوكاڵ له‌و 950 جوتیاره‌ی لای ئه‌وان تۆماركراون و چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌هۆی بێبارانییه‌وه 900 جوتیار له بێ به‌رهه‌میدا زیانیان به‌ربكه‌وێت.
ئه‌مساڵ به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نم و جۆ زۆر كه‌مده‌بێته‌وه
یه‌كێك له‌و جوتیارانه‌ی له ئێستاوه خۆی به زه‌ره‌مه‌ندی گه‌وره ده‌زانێت خه‌ڵه‌ف ئێزیدیین-ـه.
خه‌ڵه‌ف ده‌ڵێت زیانه‌كانی ده‌گاته زیاتر له 50 ملیۆن دینار، چونكه هه‌ر ته‌نێك بنه‌تۆوی گه‌نم 800 هه‌زار دیناری پێداوه و هه‌ر ته‌نێك جۆی به 250 هه‌زار دینار كڕیووه، جگه له گازوایل بۆ تراكتۆر و خه‌رجییه‌كانی تر.
"داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌مان له فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ كردووه، وه‌ك ساڵانی رابردوتر، كاتێك به‌هۆی روداوه سروشتییه‌كانه‌وه جوتیار زیانمه‌ندبوایه قه‌ره‌بوی وه‌رده‌گرت، هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌مساڵ ئه‌و هیوایه‌مان نییه" خه‌ڵه‌ف وای وت.
له دوو ساڵی رابردوشدا، به‌هۆی ته‌رزه و بارانی به‌خوڕی به‌هار، له‌گه‌ڵ روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌رما هه‌زاران دۆنم زه‌وی چێنراو به دانه‌وێڵه له‌ناوچون.
به‌ره‌كات عیسا، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی ناحیه‌ی سنونێ له شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چه‌ند ساڵێكه جوتیارانی زیانلێكه‌وتوی روداوه سروشتییه‌كان قه‌ره‌بونه‌كراونه‌ته‌وه، هه‌موو ساڵێك ناوی زیانلێكه‌وتوان ره‌وانه‌ی نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ین به‌ڵام بێ ئه‌نجامه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت رێژه‌ی بارانبارین له ناحیه‌كه‌ی ئه‌واندا بۆ كه‌متر له نیوه دابه‌زیووه، ئه‌وه‌ش به‌شی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم و جۆ ناكات، بۆیه ده‌یان هه‌زار دۆنم دانه‌وێڵه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
زیانه‌كانی بێ‌بارانی ته‌نیا له شنگال نییه و هه‌موو پارێزگای نه‌ینه‌وای گرتۆته‌وه كه روبه‌رێكی فراوان و به‌پیتی كشتوكاڵی هه‌یه.
دوره‌ید توبیا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌مساڵ بارانبارین زۆر كه‌مبوو، له‌كاتێكدا گه‌نم و جۆ پێویستی به بارانی زۆره تا به‌رهه‌می باشی هه‌بێت، بۆیه كاریگه‌ری بێ‌بارانی زۆر به خراپ ده‌كه‌وێته‌وه".
به‌وته‌ی توبیا ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می ئه‌و زه‌وییانه نه‌بوایه كه پشت به ئاودێری ده‌ستكرد ده‌به‌ستن ئه‌وا "به‌رهه‌می ئه‌مساڵی دانه‌وێڵه له نه‌ینه‌وا سفر ده‌بوو، له‌كاتێكدایه ساڵی رابردودا زیاتر له 500 هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می گه‌نم و سه‌روو 570 هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می جۆ هه‌بوو، ئه‌مساڵ ده‌بنه كه‌متر له نیوه، ره‌نگه جۆ بۆ 20 هه‌زار ته‌ن كه‌مبكات".
به‌پێی راپۆرتێكی (كه‌ركوك ناو)، له پارێزگای كه‌ركوكیش به‌هۆی بێبارانییه‌وه پێشبینیدەكرێت بەرهەمی دانەوێڵەی گەنم و جۆ لە ئەمساڵدا بۆ زیاتر لە نیوە كەمبێتەوە.