23 كەس لەلایەن سەگی بەرەڵاوە پەلامار دەدرێن، ئەوەش لە ناوچە جیاجیاكانی قەزای شنگال و تەنیا لە ماوەی سێ هەفتەی رابردودا، بەوهۆیەوە ئیدارەی ناوچەكە هەڵمەتێك بۆ لەناوبردنیان دەستپێدەكەن.
بەپێی بەدواداچونی (كەركوك ناو) و ئەو ئامارانەی لە لێپرسراوانی شنگالەوە دەستكەوتون؛ لە سەرەتای مانگی نیسانی 2023ـەوە تا چەند رۆژێك لەمەوبەر، 23 كەس بەهۆی پەلاماردانی سەگی بەرەڵا لە بنكە و ناوەندە تەندروستییەكاندا چارەسەریان بۆ كراوە.
"زۆرجار منداڵەکانمان ناتوانن لەبەر سەگی بەرەڵا بڕۆنە قوتابخانە یان هەر شوێنێک کە لە ماڵەوە دوور بێت" عیسا عەلی، دانیشتوی شنگال بۆ (كەركوك ناو) وای وت.
لە 13ـی نیسانی ئەمساڵ منداڵێكی 10 ساڵانی خەڵكی شنگال بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانیلەدەستدا، دوای ئەوەی بۆ زیاتر لە مانگێك لە نەخۆشخانەكانی موسڵ و دهۆك چارەسەری پزیشكی وەرگرت. -(كەركوك ناو) نەیتوانی وردەكاری زیاتری دەستبكەوێت لەبارەی بریندارییەكەی ئەو منداڵەوە بەهۆی سەگەوە-
خەڵەف حەیدەر، بەڕێوەبەری هۆبەی ڤێتێرنەری لە ناحیەی سنونێی شنگال بە (كەركوك ناو)ـی وت "هەڵمەتێكمان دەستپێكردووە بۆ نەهێشتن و لەناوبردنی سەگی بەرەڵا لە قەزاكەدا".
زۆرجار منداڵەکانمان ناتوانن لەبەر سەگی بەرەڵا بڕۆنە قوتابخانە
لە 10ـی نیسان لیژنەیەكی حكومی پێكهێنراوە لە سنونێ بۆ لەناوبردنی سەگی بەرەڵا.
"ئەم هەڵمەتە هەموو سنورەکە دەگرێتەوە و لەسەر داوکاریی خەڵک ئەم بڕیارە دراوە" بەوتەی حەیدەر.
پێشتر و لە ئاداری 2022ـدا لانیكەم 200 سەگی بەرەڵا لە قەزای شنگال ژەهرخواردكراون و لە ناوبراون، هەروەها لە ساڵی 2021ـدا تەنیا لە ناحیەی سنونێ لەیەك رۆژدا 40 سەگ و لە 2020ـیشدا 50 سەگی تر بەهەمان شێوە لەناوبراون.
بەپێی ئامارێكی نافەرمی كە پێشتر (كەركوك ناو) لە ئیدارەی قەزای شنگالەوە دەستی كەوتووە، زیاتر لە هەزار سەگی بەرەڵا لەناو شار و شارۆچكەكانی قەزاكەدا هەن.
"خزمەتگوزاری تەندروستی زۆر لە ئاستێکی نزمدایە، لە زۆربەی بنكەكانی تەندروستی ناوچەکاندا دەرمانی پێویست نییە بۆ كەسێك كە سەگی بەرەڵا پەلاماری دابێت" هاوڵاتییەكەی نیشتەجێی شنگال وادەڵێت.
كۆمەڵێك نەخۆشی هەن لەڕێی سەگەوە دەگوازرێنهوه بۆ مرۆڤ، لە نێویاندا نەخۆشییهكانی تورەكەی ئاو و هاری سهگ، له ههندێك حاڵهتیشدا كوشندهن.
بەپێی بەدواداچونی (كەركوك ناو)، لە تەواوی قەزای شنگالدا، تەنیا یەک بنکەی تەندروستی ڤاکسینی تایبەت بە پەلاماردانی سەگی بەرەڵای هەیە، ئەویش لە کۆمەڵگەی خانەسۆرە لە لە باکوری شنگال.
بەرەکات حاجۆ، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی کۆمەڵگەی خانەسۆر بە (كەركوك ناو)ـی وت "لە (شەو و رۆژێكدا) حەوت حاڵەتی پەلاماردان لەلایەن سەگی بەرەڵا لە بنكەكەماندا تۆمار كراوە و ڤاکسینیان پێدراوە، بەڵام تەنیا باری تەندروستی یەكێكیان خراپ بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تەلەعفەر".
ئەوەشی رونكردەوە جگە لەوەی ڤاكسینیان هەیە بۆ ئەو كەسانەی لەلایەن سەگی بەرەڵاوە پەلاماردەدرێن، هاوكات تیمێكی پێنج كەسییان پێكهێناوە بۆ چارەسەر و بەهاناوەچونی بریندارانی روداوی هاوشێوە.
لە (شەو و رۆژێكدا) حەوت حاڵەتی پەلاماردان لەلایەن سەگی بەرەڵاوە لە بنكەكەماندا تۆمار كراوە
بهپێی یاسای تهندروستی ئاژهڵی ساڵی 2013، پێویسته له ههر پارێزگایهكی عیراق، لیژنهیهك پێكبهێنرێت به هاوكاری هێزه ئهمنییهكان بۆ لهناوبردنی سهگی بهرهڵا.
لهناوبردنی سهگی بهرهڵا، بەردەوام روبهڕوی رهخنهی توندی رێكخراوهكانی بهرگریكار له مافی ئاژهڵان بۆتهوه و داوای رێكاری تر دهكهن، له نێویاندا كۆكردنهوهی سهگ و ئاژهڵی بهرهڵا له شوێنێكی تایبهت و دوور له شوێنی نیشتهجێبونی خهڵك.
هەڵمەتی نەهێشتنی سەگی بەرەڵا تەنیا لە شنگال نییە، لە چەندین شاری دیكەی عیراق هەیە و لە كەركوكیش ساڵانی رابردوو هەزاران سەگ بە بە فیشەك لەناوبراون.