پارتی دیموكراتی كوردستان، پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كاندیدی هاوبه‌شی ئه‌وان بێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و ته‌واوی پێكهاته‌كاندا، ئه‌وه‌ش دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پۆسته‌كه رێكبكه‌ون.
له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 1ی تهمموز شاندی یه‌كێتی و پارتی كۆبونه‌وه بۆ دۆسیه‌ی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنی كۆتایی.
دڵشاد شەهاب، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و شاندی دانوستانكاری پارتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی "باسی داهاتوی پارێزگای کەرکوک و پێکەوەژیانمان كرد، گفتوگۆ له‌سه‌ر ناوهێنانی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگاری شارەکە کرا، بۆچونی هەردولا وابوو، ئەو ناوەی رایدەگەیەنن کاندیدی هاوبەشی یەکێتی و پارتی و لیستی برایەتی و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکە بێت".
پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك كه یه‌كێتی به مافی خۆی ده‌زانێت، له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی عیراقییه‌وه بۆ ناوچه‌كانی جیناكۆك كه‌وتۆته ده‌ست راكان سه‌عید، له پشكی عه‌ره‌بی سونه و له‌كاته‌وه هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه شكستیهێناوه، به‌هۆی بایكۆتی پارتییه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
لێپرسراوه‌كه‌ی پارتی جه‌ختیكرده‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، "بە یەک تیم چارەی گرفتەکانی کەرکوک و هەنگاوەکانی ئاساییکردنەوە و دانانی پارێزگارێک ده‌كه‌ین کە پشکی کوردە"، هه‌روه‌ها وتیشی له‌وباره‌یه‌وه "تێگەیشتنێکی باش هەیە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و نێوان پارتی و یەکێتی لە لایەک، لە لایەکی دیکەوە نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە جدی لەسەر هێڵن".
دڵشاد شه‌هاب رونیكرده‌وه له هه‌ر رێككه‌وتنێكدا، رێز لە پێکهاتەکانی نێو لیستی برایەتی و پێکهاتەکانی عه‌ره‌ب و توركمانی كه‌ركوك ده‌گیرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، مانگی رابردوو ناوی پێنج كاندیدی بەڕەسمی ئاراستەی پارتی كرد بۆ پۆستی پارێزگار و دەیەوێت لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا، ئه‌و پۆسته لە بەرژەوەندی حزبەكەی یه‌كلاییبكرێته‌وه.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و دانوستانكاری یه‌كێتی له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وتی "پێویسته په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و دانانی پارێزگاری كه‌ركوك".
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه یه‌كێتی به‌شداری ڕاسته‌قینه و هاوبه‌شێتی له حكومه‌تدا ده‌كات كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری پرسی كه‌ركوك به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردولا.
پۆستی پارێزگار، هه‌رچه‌نده له‌نێو یه‌كێتی و پارتی جێی ناكۆكییه‌كان، به‌ڵام لای پێكهاته‌كانی دیكه‌ش یهكلایینهبۆتهوه.
عه‌ره‌بی كه‌ركوك، كه له ئێستادا پۆسته‌كه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه ئاماده‌یی بۆ به‌جێهێشتن و راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌رنه‌بڕیووه، توركمانی شاره‌كه‌ش، به‌تایبه‌ت به‌ره‌ی توركمانی، داواده‌كه‌ن وه‌ك ئیستحقاقێكی نه‌ته‌وه‌یی پۆسته‌كه بۆ ماوه‌یه‌كیش به‌وان بدرێت.
ئەنجومەنی پارێزگا كە لە 41 ئەندام پێكدێت، 26 ئەندامی لە لیستی برایەتییە (كورد)، توركمان بە هەردوو مەزهەبی شیعە و سوننە نۆ ئەندام و پێكهاتەی عەرەبیش شەش ئەندامیان هەیە.