پاپا فرانسیس داوا له كریستیانه‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌كات، جارێكی‌تر بۆ زێدی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه و له بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یاندا به‌شداربن، چونكه هه‌موو كاتێك ئاشتی له شه‌ڕ به‌هێزتره، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت.
پاپای ڤاتیكان، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی ئاداری 2021 له به‌غداوه گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و دواتر به هه‌لیكۆپته‌ر چووه شاری موسڵ، له كڵێسای حه‌وشه‌ی به‌یعه چاوی به هاوڵاتیانی كریستیان كه‌وت و نوێژی بۆ قوربانییانی شه‌ڕ كرد.
پاپا ده‌ركردنی هاوڵاتیانی كریستیانی له ماڵه‌كانیان و ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی هێرشی گروپه چه‌كدارییه‌كانه‌وه به‌ریانكه‌وت به "تراژیدی" ناوبرد و باسی له‌وه‌كرد، هه‌زاران كه‌س له كریستیان و موسڵمان و ئێزیدی و ئه‌وانیتر چۆن روبه‌ڕوی كوشتن و ئاواره‌یی و وێرانكاری بونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها داواشیكرد كریستیانه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ موسڵ و رۆڵی خۆیان له دوباره ژیانه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌دا ببینن.
به‌پێی ئاماره‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌یان هه‌زار خانه‌واده‌ی كریستیان هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان و له ئاواره‌ییدا ده‌ژین، جگه له‌وه‌ی هه‌زاران خێزانی تر – ته‌نیا له نه‌ینه‌وا زیاتر له 24 هه‌زار خێزان- به‌ره‌و وڵاتانی تر كۆچیانكردووه.
له كۆی زیاتر له 671 هه‌زار ئاواره‌ی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان سه‌دا 7یان كریستیانن.
"سه‌رباری هه‌موو شتێك، جه‌خت له‌و باوه‌ڕه ده‌كه‌ینه‌وه برایه‌تی له كوشتنی براكان به‌هێزتره، هیوا له مردن به‌هێزتره، ئاشتی له شه‌ڕ به‌هێزتره".
پاپا وتی "ئه‌گه‌ر خودا خودای ژیانه -كه خۆی وایه- ئه‌وا ناكرێت به‌ناوی ئه‌وه‌وه براكانمان بكوژین. ئه‌گه‌ر خودا خودای ئاشتییه -كه خۆی وایه- ئه‌وا ناكرێت به‌ناوی ئه‌وه‌وه جه‌نگ ههڵبگیرسێنین. ئه‌گه‌ر خودا خودای خۆشه‌ویستییه -كه خۆی وایه- نابێت رقمان له براكانمان بێت".
داعش له ناوه‌ڕاستی 2014 دا كاتێك موسڵی كۆنتڕۆڵكرد؛ سێ بژارده‌ی خستە بەردەم کریستیانەکان ئەوانیش ئیسلامبون، پێدانی جزیە یان بەجێهێشتنی ماڵ و حاڵیان، بۆیە زۆرینه به ناچاری ئاواره‌بون و زۆربه‌ی شوێنه ئایینییهكانیشیان وێران كران.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پاپای فرانسیس له شاری موسڵه‌وه به هه‌لیكۆپته‌ر به‌ره‌و كڵێسای تاهیره ئهلكوبرا له قه‌ره‌قوشی ناوه‌ندی قه‌زای حه‌مدانییه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌ڕێكه‌وت.
له‌و كڵێسا مێژوییه‌ی قه‌ره‌قوش، كه گه‌وره‌ترین كڵێسای عیراقه، نوێژی بۆ ئاشتی كرد و له ستایشی جیاوازی رۆشنبیری و ئایینی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا؛ جوانی له یه‌ك ره‌نگیدا نییه به‌ڵكو له فره‌یی و جیاوازیدایه.
پاپا دڵته‌نگی خۆی به‌رانبه‌ر وێرانكارییه‌كانی شه‌ڕ له قه‌ره‌قوش نیشاندا، به‌ڵام وتی "ئه‌م دیداره‌ی ئێمه ده‌ریده‌خات قسه‌ی كۆتایی بۆ تیرۆر و مردن نییه، به‌ڵكو قسه‌ی كۆتایی بۆ خودایه".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد ته‌نیا كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه و شوێنه روخاوه‌كان نییه، به‌ڵكو پێش هه‌موو شتێك كاتی چاككردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یه كه گروپ و خێزانه‌كان، پیر و گه‌نجه‌كان به یه‌كترییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
"هانتان ده‌ده‌م له‌بیری نه‌كه‌ن ئێوه كێن و له كوێوه هاتون، پارێزگاری له‌و په‌یوه‌ندییانه بكه‌ن به یهكترییتانهوه ده‌به‌ستێت، پارێزگاری له ره‌گ و ریشهتان بكه‌ن"، وتیشی "یه‌سوعی مه‌سیح له‌گه‌ڵتاندایه، واز له خه‌ونه‌كانتان مه‌هێنن، كۆڵنه‌ده‌ن، هیوا له‌ده‌ست نه‌ده‌ن".
سوپاسی دایكان و ژنانی كرد، كه به ئازایه‌تی خۆیان به‌رده‌وامبون سه‌رباری ئه‌و پێشێلكاریی و برینانه‌ی توشی هاتون، داوایكرد رێز له ژنان بگیرێت و پارێزگاری‌یان لێبكرێت، گرنگی و ده‌رفه‌تیان پێبدرێن.
پاپای ڤاتیكان، 5ی ئاداری 2021 به سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژی گه‌یشته عیراق، رۆژی یه‌كه‌م له به‌غدا چاوی به لێپرسراوانی حكومی، سیاسی، حزبی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه‌وت و دواتر له مه‌راسیمێكی ئایینی كڵێسای سه‌یده نه‌جات به‌شداری كرد.
رۆژی دوه‌م بۆ دیداری ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه سه‌ردانی نه‌جه‌فی كرد، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه به مێژویی ناوده‌برێت جه‌ختیان له ئاشته‌وایی و لێبورده‌یی نێوان ئایینه‌كان كرده‌وه، دواتر بۆ مه‌راسیمێكی ئایینی چووه شاری مێژویی ئور له پارێزگای زیقار.
له رۆژی سێیه‌میشدا، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌یه، دوای مه‌راسیمه‌كانی شاری موسڵ و قه‌ره‌قوش، له یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر، به‌شداری مه‌راسیمێكی گه‌وره‌ی ئایینی كریستیان ده‌كات، به‌رله‌وه‌ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه 8ی ئاداری 2021 له به‌غداوه بۆ ڤاتیكان بگه‌ڕێته‌وه.